ئاگر

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 2 دقیقه  438 مشاهده
بە ڕێبواری بە داوێنی چیایەکدا دەڕۆیشتم
لەسەر ڕێم ئاگری شوانێک بەجێ مابوو لەپاڵی تاوێ دانیشتم
لە بیرمدا، لە خۆم پرسی، ئەرێ ئاگر چلۆن و کەی لەدایک بوو؟
یەکەم جار کێ هەڵیگرساند و نێوی نا، چلۆن ڕۆژگاری هات و چوو؟
لەگەڵ بیر و خەیاڵان، لە پەنا ئاگر وەنەوزم دا
لە من وابوو کە پۆلووە ئاگرێک هەستا و وڵامی دا
کە ئاگر بوو، نە ئاراراتی تۆی کورد و نە تووری وەعدەگای مووسا
نە سیروان و نە ژیلوان و نە قەندیلی تەماوی مامە کۆیان تیشکی خۆریان پێ نەچێژرابوو
کە ئاگر بوو، نە زاگرۆس و نە ئاربابا
ڕنوویان پێ نەکوشرابوو، شەماڵیان پێ نەناسرابوو
ئاگر گوتی: مناڵیی خۆم وەبیر نایە
بەڵام زۆر چاک وەبیرم دێ گەلێکم خۆ بە بەرزی دی، گەلێکم خۆ بە نزمی دی
زەمانێکی دەبا چووبامە کۆشکی بەرزی نەمروودشخص گەرمی داهێنم
زەمانێک ئەمرم پێ دەکرا خەلیلوڵڵاشخص بسووتێنم
زەمانێکی هەموو سەجدەی دەبرد بۆ من بەنی ئادەم
زەمانێکیش دەبوو تەختی زەححاک ئاگر دەم و خۆڵی بەدەم با دەم
ئەوا ئەمڕۆش، یا لەنێو ئاورگی شوانم
یا لە تەندووری کابانم
یا لەسەر لوولەی تۆپان و لە مەیدانم
یا بە فڕۆکەی ئاسمانم
یا لە دڵی عاشقی لاوی گوێی بانم
یا لە هەستی گەرموگوڕی شاعیرانم
ئاگر گوتی: من ئاگرم خاوەن هەستان
خوا منی کرد بە چەکێک و دامی بە دەستی ژێردەستان
ئەمەی گوت و شەماڵ هات ئاگری برد
لەنێو گوندێکی هاویشت و گەورەماڵێک ئاگری گرت
من ڕاپەڕیم، بە خۆفەوە لەپاڵی چیادا پەڕیم
بە خۆم دەگوت: ئەم جارە ئاگر هەڵەی کرد
ماڵ و حاڵی هەژارێکی ئامانجی ئەو دووکەڵەی کرد
لەگەڵ شەماڵ دەنگێک هات و گوتی: نا نا
دوور بڕوانە، ئەو سووتمانە لە ئەمباری گەنمی خانە
ئەم ئاگرە، جوابی لە خوا نەترسییە
ئەو شەماڵەش ئاهی منداڵی برسییە
لە دواییدا هەر ئەو دەنگە بە گوێمی گوت:
ئەی شاعیرە قەڵەم جوانە دڵتەڕەکە
تۆ کە مەستی شیعری شەوێی
تۆ کە خەڵک ڕێزت دەگرن، خۆشیان دەوێی
پێیان بڵێ لە حەق و ناحەق بپرسن
پێیان بڵێ، لە ئاهی دڵشکاوان و لە گرفەی ئاگر بترسن