ڕووبار
از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
1 دقیقه
601 مشاهده
من تنوکێک ئاوی ڕووبار ناگۆڕمەوە بە ئاوی زەمزەم و حەیات
ئەو ڕووبارەی لە من بۆتە قیبلەی دڵ و مەکۆی ئاوات
ئەو ڕووبارەی بۆنی یاری دووری لێ دێ
ئەو ڕووبارەی بۆنی پەڵکی ڕەشەڕیحانە و خاشخاشکی سووری لێ دێ
ئەو ڕووبارەی بۆنی گۆزەی گڵ و پەنجە و ئاڵقە و بازنە و پاوان و بەرمووری لێ دێ
ئەو ڕووبارەی دەنگی پڕە لە ڕازی دڵی ئەویندار
پڕە لە سرتەی دزێتی توولە نەمامی هەرزەکار
ئەو ڕووبارەی دەنگی یادی جێژوانە و بلاوێنە
لەنێو دڵیا بەجێ ماون تاڵە قژ و کلدان و دەنکەشانە و لەتکە ئاوێنە
بەڵام داخم من و ڕووبار، گەر دەکەوینە داوی شار
ئەو دەخزێتە لوولەکان و دەخوشێتە بن پردەکان و لەت لەت دەبێ و پڕ دەبێ لە ڕەنگاوی شار
منیش لەنێو هەوری دووکەڵ نوقم دەبم
چ ئی ماشێن، چ ئی مۆرفین، چ ئی سیگار
دێمە سەر لێوی قاناوێک بە لارەلار
ئەوجار دەڵێم ئاخ ڕووبار
خۆزگە بەو دەم لە دێمەکەی نزیک هەوار
دەورەیان دەگرتی دەیان باڵاچنار
خۆزگە بەودەم، تۆ ڕێباز بووی، من ڕێبوار
خۆزگە بەو دەم، تۆ جێژوان بووی، من ئەویندار