کچی ئاسمان

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 1 دقیقه  443 مشاهده
کاتێ شەو باڵی دەکێشێ بەسەر چیا و دەشت و چەمان
هەرێمی جوانی ون دەکا لەبەر چاوی نامەحڕەمان
مانگی تابان
گەورە کچی دایکی ئاسمان
دێتە سەر تالاری ئاسۆ، چاو دەبڕێتە دەشتی شین و گوێ دەداتە بلوێری شوان
لەبەر ئاوێنەی ڕووبارا دەنوێنێ ورشەی قژ و تریفەی جوان
بیستوومە مانگ ئەوینداری نیگای خوسرەوی خاوەرە
هەموو ئێواران خۆر دەڵێ ئەمشەو دێمە دەم ڕووبار و ئەتۆش وەرە
مانگی زێوین، هێدی هێدی هەموو شەوێ دێتە جێژوان
لە چاوان خەو دەتارێنێ هەتا بەیان
بەڵام کە دیتی خۆر نەهات لەبەر تانە و لۆمەی ئینسان
دەفڕێتەوە تاقی بەرز و پیرۆز و جوان
کە خۆر هات و تاریکایی شەو بڕاوە
بە خۆی دەڵێ کچێ ئاسمان یا نەهاتووە
یا هاتووە و بە ئینتزار نەوێستاوە
بە زیزی شوێنی جێژوانی جێ هێشتووە و دڵی زێوینی شکاوە
 
خۆشەویستم...
هەموو دڵان وەک دڵی مە بێقەرار نین
لۆمەم مەکە ئەوین هەوێنی ژیانە و مانگ و ڕۆژی ئاسمانیش ئەویندارن