زەنگی حیساب

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 2 دقیقه  563 مشاهده
ئەوندەی کە من دەچوومە مەدرەسە
هەر هەڵاتم زەنگی ڕیازی و هەندەسە
یا زگم دێشا و ئیجازەم وەردەگرت
یا بە فێڵ و تەشقەڵان بابم دەبرد
یەک دوو ڕۆژم غەیبەتی عەمدی دەکرد
مانگێ دوو سێ کەڕەتیش نەنکم دەبرد
خۆ حیساب دەرسێکی زۆر خۆشە وەلی
دایمە هەڵڵایە لەسەر پوولی عەلی
چی هەبوو، چەندی خورا، چەندی هەیە؟
ساڵی نۆ مانگان ئەوە کاری مەیە
دەو مەسەلەیدا حەیاتم لێ بڕا
ئاخری نەمزانی عەلی چی پێ بڕا
جارێک عەرزم پێ زەرب دەر توول دەکەن
جارێکی مەعلوومم پێ مەجهوول دەکەن
جارێ جەمع و جارێ پێم مینها دەکەن
تۆزی گێچ و ڕەنجی من بەر با دەکەن
گەر لەبن گوێم زەنگی ڕیازی لێ دەدەن
وا دەزانم تەبڵی غازی لێ دەدەن
ئیکس و ئیگرێگ ڕۆژ نییە تێک بەر نەبن
لەشکری سیفران بە تەختەی وەر نەبن
فێڵی فیساغورسشخص و فەننی ئیقلیدوسشخص
تێک دەگیرێن و دەبێتە تەپ و تۆز
بۆتە جەنگی توول و عەرز و ئیرتفاع
جا لە کێ قەوماوە لە منی بێ دیفاع
جەزرەبەی جەزر و لۆگاریتم و تەوان
بۆتە نوقڵ و شەوچەلەی بەزمی شەوان
هەر کە شەو داهات و ڕووم کردەوە ماڵ
دار و دیوار لێم دەبێتە ڕادیکاڵ
هیندم حەل کردووە سوئالی بێ جواب
ئەمنی مەزلووم بوومەتە ماشێن حیساب
قەت دڵم لەو دەرسە ئاسوودە نەبوو
کاتێ کە نومرەکانم نموونە بوو
مەدرەسە ئی وەک منی تێدا نەبوو
لە خۆم حاڵی بووم، دڵم پێی خۆش نەبوو
ئەنیشتینشخصیش بام تەشدیدێکم هەبوو
ئەو تەشدیدەش بێجگە لە ڕیازی نەبوو