بەهار هات

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 1 دقیقه  360 مشاهده
بەهار هات هێنای بۆنی شللێران
بەفراوی هەڵڕشت لە ئاوهەڵدێران
بێری پۆل پۆل بوون لە مێرگۆڵەی جوان
گوێیان شل کردووە بۆ شمشاڵی شوان
کانیلەی پڕ ئاو لە بناری کێوی
خوڕخوڕ دێنە خوار وەک لیزگەی زێوی
قاسپەی کەوباران لە ماهـ و زەردان
بەهاریان کردە دەرمانی دەردان
هەواران ڕەنگین لەسای ڕەشماڵان
گەزیزان پاراو لە ئاوی نواڵان
گرمەی مەشکۆڵەی کابانی خێڵان
کێو بە کێو دەڕوا کاتی بوولێڵان
دارستان سەوز و شکۆفە باران
خۆ دەلەنگێنن لە دەم ڕووباران
لەسەر هەر خەڵفێک مەلێک دەخوێنێ
شنەی بای نەورۆز ڕایان دەژێنێ