ئەمن و پەپوولە

از کتاب:
کەژاوەی دڵ
اثر:
ناصر آقابرا (1968-2020)
 1 دقیقه  331 مشاهده
ئەمن و پەپوولە ئەو دەمەی خەم دەخزێتە ماڵمان
شەم دەکوژێتەوە و شەوی ڕەش دەشکێنێ باڵمان
ئاهی بەتین و خوێنی دڵ تێکەڵی ڕەنگی شەو دەکەین
هەر دوو بە یادی ڕووی شەم گڕ دەگرێ خەیاڵمان
ئەو لە خەمی شەمی گەش و من لە خەمی شەمی دڵم
تاکوو بەیانی ناخەوین کەس نییە بپرسێ حاڵمان
ئەمن و پەپوولە بێکەسین هاودەم و ڕازی یەکترین
سازی شەوانەیە کزەی شیوەن و ناڵەناڵمان
چونکە لە سووچی هیچ دڵێکدا نییە بیر و یادمان
ئەمن و پەپوولە بشمرین نابیسترێ هەواڵمان
ئێمە بە دڵ ڕەفیقی یەکڕەنگی شەوانی یەکترین
پێکەوە هەر دوو هەست دەکەین شیرینە ژینی تاڵمان
ئەو شەکەتی گڕی شەم و من لە فیراقی جەوری تۆ
پێکەوە پڕ بە دم دەڵێین تف لە وەفای زاڵمان