بە یادی چاوی مەستی

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  515 مشاهده
بە داوی زوڵفی یارێکە ئەسیرم
هەتا ڕۆژی قیا ناچێ لە بیرم
خەم و غوسسە و پەژارە و ئاهـ و ناڵە
لە دڵدا دەنگ ئەدەن وەک تار و زیرم
هەموو خۆشی و ئومێدێکم لە دەس چوو
بە ناچاری ئەوێستا گۆشەگیرم
لە سایەی پیری مەیخانە و خەرابات
زەلیل و عاجز و چەمیاو و پیرم
لەسەر سەروی قەدت وەک بولبولی چەم
چ خۆشە شیوەن و داد و نەفیرم
بە یادی چاوی مەستی چوومە گوڵشەن
لەوێ بوو نەونەمامی دڵپەزیرم
گوتم: ئەی دڵبەری ڕوو ماهی تابان
گوڵی باخی بەهەشتی بێ نەزیرم
بکە ڕوحمێ بە حاڵی شێت و شەیدات
هەتیوی عیشقی تۆم گەرچی فەقیرم
گوتی: لاچۆ لە دەرگای سەتوەتی من
ئەمن سوڵتانی سەرتەخت و سەریرم
گوتم: مەعلوومە شاهی دڵبەران تۆی
منیش بێ چارە و کوێر و زویرم
لە گەنجی حوسنی تۆ کەم نابێ قوربان
بە ماچێکی بدەی وەعدە و بەشیرم
سەر و ماڵ و ڕوحم ناوێ بەبێ تۆ
ئەتۆی حۆری جینان، شاهـ و وەزریم
هەتا مردن بە هیوای وەسڵی تۆمە
مەکوژە «فاتیحیتخلص» ڕەنجوور و پیرم