ئەوا جێژنە بە قوربان

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  488 مشاهده
ئەوا جێژنە بە قوربان، دڵ و گیانم بە قوربانت
کە تۆ ئاشنای غەریبانی، دەبێ کەی بم بە میوانت
سەر و ماڵم بە جێژنانە دەکەم پێشکێشی دوو چاوت
ئەگەر جارێک بە لوتفی خۆت، لە من دابگری چاوانت
لە ڕۆژی جێژنەدا قوربان، دەڵێن ئازادە سەیر و گەشت
یەخەت واڵا کە با تێر تێر، ببینم باخی سێوانت
دەمی وێنەی مەسیحایت، وەکوو خونچە بپشکوێنە
پیرۆزبایی بکە لێمان وەژی کوشتەی دوو موژگانت
خوماری چاوەکەی مەستم، ئەسیری داوی زوڵفانم
لە سێدارەم مەدە قوربان، بە دڵ هاتوومە مەیدانت
هەموو عاشق لە دووریی تۆ دەناڵێنن وەکوو بولبول
لەتاو سەروی قەد و باڵات، لە تاو ناری دوو مەمکانت
وەرە، با جێژنە پیرۆزە بکەم لەو لێوی شیرینت
دە بیخە گەردنم قوربان، پەچە و زوڵفی پەرێشانت
بەراتم ماچی دوو کوڵمە، زەکاتم خەندەیی زارت
خەڵاتم نیونیگای تۆیە، قەڵاتم چاوی فەتتانت
شکا بازاڕی دڵداریم، نەماوە کەوکەبی بەختم
دەبێ کەی «فاتیحیتخلص» وا بێ لە مل کا داوی زولفانت؟