دیاری مەلایان هیچ کەس نەیدیوە

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  228 مشاهده
وا لە بۆم ناردی «تیشکی مزگەوت»
زۆرم هەوڵ دا تا دەستم کەوت
دیاری مەلایان هیچ کەس نەیدیوە
زۆرم پێ سەیرە وات بۆ هەڵکەوت
هەر چەند پەتاتە بۆ زیافەت نابێ
خەتای من نەبوو هەروا ڕێکەوت
گەر ڕاستت دەوێ ڕۆژی وەک ئەمڕۆ
دیاریی شاهانە، پاکەت و نەوت
فتیلە و فانۆس ئەمڕۆ لە باون
چراتۆڕ تۆراو، وەشاران کەوت
دوعات بۆ دەکەم بە شەو و بە ڕۆژ
لێت میوان نەبێ مەلەکولمەوت
سەددامی تەرەس فشاری هێنا
میللەتی کوردیش لێی وەخۆ کەوت
هەر بینا ڕووخا تەختی زۆرداری
لەعنەتی شەیتان بەر خۆیان کەوت
ئازادی گەلمان هەر وەدست دێنین
گەرچی دوژمنیش کردوویە زەوت
لەبۆ مام عەوڵا و حەمە و سولەیمان
کاروانی دووعام وەسەر گەڕ کەوت
بۆ حاجی مەلا و کاک مەلا حەسەن
دڵم دەسووتێ وەک داری کەوت