گەر بە ماچی لێو و کوڵمی

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  622 مشاهده
گوڵ بە غەمزە و ناز و عیشوە، دڵ پەرێشانم دەکا
ماهی ڕوخساری نیشان دام، دیدەگریانم دەکا
بوو بە ساقی بادە و مەی، هاتە بەزمی عاشقان
گەهـ بە خەندە، گەهـ بە کینە، مات و حەیرانم دەکا
چین بە چین زوڵف و کەزی، وەک عەسکەری تاتار دەکەن
ئەم کەلەپچەی دەست و پێمە، ئەو لە زیندانم دەکا
چاو و ئەبرۆی پێکەوە شەڕیانە بۆ قەتڵی دڵم
ئەو زەلیل و خوار و پەست و، ئەو لە سەیرانم دەکا
دڵ کە پێکراوی خەدەنگی قەوسی ئەبرۆی دڵبەرە
چی دەوێ توخودا لە من وا وێڵی کێوانم دەکا
یار کە ئەمڕۆ بۆتە ساقی بۆ ڕەقیبی سەگ سیفەت
دێ تەماشای شین و ناڵەی قەلبی بریانم دەکا
گەر بە ماچی لێو و کوڵم و گەردنی شاد بم، دەڵێم:
یاری من سەروی خەرامان، مەستی پەیمانم دەکا
«فاتیحیتخلص» ئەو گوڵعوزارە عەقڵ و هۆشی لێم ستاند
شوێنی لەیلاشخصی گرتووە، مەجنوونشخصی دەورانم دەکا