پێنجخشتەکیی «زوودی» لەسەر غەزەلی «سۆفی وەرە دانیشە»ی فاتیحی

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 3 دقیقه  474 مشاهده
عاشق وەرە بنواڕە چ سەودایە لە گوڵشەن!
بەزمی جەم و کەیخوسرەو و کیسرایە لە گوڵشەن
یا نازی گوڵ و خونچەیە، بەرپایە لە گوڵشەن
«بولبول وەرە ئەوڕۆکە چ غەوغایە لە گوڵشەن
دەنگی چەقەنە و بادە و سەهبایە لە گوڵشەن»
بولبول لە سەمادا لە سەمادایە بە نەغمەی
دێنێتە تەبەسوم گوڵ و، دەردێنێ کراسەی
کاتێکی نەسیم باخی گوڵ و لالە دەکا تەی
«موتریب بە فیدات بم وەرە بۆم لێدە دەف و نەی
هەر بەزمی مەی و شادی و هەڵڵایە لە گوڵشەن»
واعیز کە دەڵێ دەردی ئەوین تاڵ و بەتاڵە
پێم وایە شنەی بایە دێ، مەمنوع و مەحاڵە
چون دڵبەری من غەرقی کەماڵ و خەت و خاڵە
«دڵ کۆیلەتە، شێواوی گوڵی حوسن و جەماڵە
سووتاوی عوزار و دەمی لەیلایە لە گوڵشەن»
دڵبەر وەرە ڕوحمێکە، بە فریاد و گرینم
بەو سینەیی پڕ داخ و دڵی پڕ لە برینم
هەر زاری دەکەم بۆ دڵی لەتلەت بە ئەوینم
«قومری سیفەتم، ناڵەمە، بێزار و حەزینم
دڵ وەک مەلی سەرچڵ، لە نەوادایە لە گوڵشەن»
وەک بووکە چەمەن، بەرگی لە هەر ڕەنگێ دەپۆشی
وەک یارمە خونچە، کە سەحەر ژاڵە دەنۆشی
لەب خەندە دەکا، نازی بە بولبول دەفرۆشی
«عاشق وەرە ڕابوێرە دەمێ تەمەن تاوێ بە خۆشی
هەر حۆری و غیلمانە، تەماشایە لە گوڵشەن»
ئەو تیفلە غەزالە، کە ببینێ قەدی بەرزی
دڵ با وەکوو پۆڵا بێ، دەناڵێت و دەلەرزی
سەد عابیدی لاداوە لە ڕێ، دیمەن و تەرزی
«سۆفی وەرە دانیشە ئەگەر تالیبی فەیزی
سەرو و سەمەن و قامەتی ڕەعنایە لە گوڵشەن»
ئەوڕۆکە قەدی بەرزی گوڵم شوعلە دەدا، دوور
شوعلەی لە هەموو ڕەنگی، وەکوو نووری عەلا نوور
میسلێکی نییە بۆیە بە نەخشین بووە مەشهوور
«دڵبەر کە وەکوو تاوسە، گەهـ سەوزە، گەهێ سوور
هەر وەک گوڵی خۆش دیمەن و زیبایە لە گوڵشەن»
هەستە وەرە گەر جامە شەڕابێکی دەنۆشی
ئەم جارە دەچێژی بە ئەبەد لەززەت و خۆشی
هەر دیتنی گوڵزارە دەبا دەرد و نەخۆشی
«گوڵ بەرگی لەبەر کرد و، چەمەن خەلعەتی پۆشی
سەد قەوس و قوزەح عاشقی تووبایە لە گوڵشەن»
«زوودیشخص» چ حەزین و چ غەریب و چ نەخۆشە!
سووتاوە دڵی بۆ گوڵی خۆی زۆر بە پەرۆشە
گەهـ گریە دەکا بۆ دڵی، گەهـ مات و خەمۆشە
«فاتیحیتخلص» دەناڵێ وەکوو پەروانە لە جۆشە
وەک بولبولی بێ چارە و شەیدایە لە گوڵشەن»