پێنجخشتەکی لەسەر غەزەلێکی «شێخ ڕەزا»

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 2 دقیقه  369 مشاهده
بۆتە ڕێگر لە منی خەسەتەدڵ ئەو شۆخی لەبیب
دەردی من کارییە، دەرمانی مەکە بەسیە تەبیب!
بۆتە لوقمانی نەخۆشان گوڵی نازدار و نەجیب
«دەمکوژێ حوکمە دەزانم بە خودا دەردی حەبیب
وەرە سا بەشقی خودا دەس لە یەقەم بەردە ڕەقیب»
وەک کەمەند بیخە ملم، زوڵف و پەچەی چین چینت
تۆ هەچی هەی ئەمنیش هاتمە سەر ئایینت
بیکە دەرمانی دڵم ماچی دەمی شیرینت
«وەرە دەستێ بخەمە گەردنی بللوورینت
تا وەکوو سفرە لە داخا بدڕێ ورگی ڕەقیب»
عیشقبازی لەگەڵ ئەو دڵبەرە هەر باسی سەرە
قاتیلە، خوێنمژە، بێ ڕەحمە، بەڕاستی خەتەرە
دووری تۆ بۆ منی بێ چارە عەزابی سەقەرە
«چاوی فەتتانی ئەتۆ ساحیرە یا جادووگەرە
کە بە عیشوە و ناز دەدا، عابیدی سەد ساڵە فریب»
پیشەمە شیوەن و شین، تاڵە لە من تازە ژیان
یارەکەم زیزە لە من، ئێستە لەگەڵ یار لە چییان؟
تا لەلای تۆ بوو دڵم، دائیمە سەرشێت بووبیان
«تا لە تۆ دوورە دڵی غەمزەدە ئەی ڕاحەتی گیان
مەشریق و مەغریبە مابەینی لەگەڵ سەبر و شەکیب»
ئەو دڵە شێتە هەدادانی نییە ڕۆژ و شەوێ
سەبر و ئارامی نەما، غەم نەبێ، هەر بۆی دەخەوێ
کوا نموونەی وەکوو ئەو، لەو گەلە کەی هەڵدەکەوێ
«شێخ دەگۆڕێتەوە گەر چاوی بە زوڵفت بکەوێ
خیرقە و سەبحە، بە زووننار و چلیپا و سەلیب»
دەست و دامانی گوڵم بووم بە نهێنی و بە جەلی
پێم گوت: ئاشوفتەیە دڵ موخلیسە بۆ ئالی عەلی
پێی گوتم: پیری وەکوو داری لە کەنداڵ و کەلی
«بێ فەراز نابێ نەشیب، ئەم قسە تەحقیقە وەلی
من لە ڕێی عیشقی تۆ نەمدی بە خودا غەیری نەشیب»
لەشکرێ هاتە سەرم، سەربەسەری دەرد و مەراق
گۆشەگیر بووم لە کەنارێکی، نە کەیف و نە مەزاق
«فاتیحیتخلص» پیر و کەنەفتە، نە دەسی ماوە نە لاق
«تاقەتی تاق بووە بێ چارە لە ژێر باری فیراق
بکە ڕوحمێ بە «ڕەزاشخص» چاکە تەڕەححوم بە غەریب»