دڵم سووتاوی دووریتە

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  575 مشاهده
دڵێکی مەیلی یارانی لەلا بێ
بڵێ با خەم بە بادا و لێی جیا بێ
وەکوو دەروێش دەناڵێ مامەسۆفی
کە عیشقێکی مەجازی بۆ پەیا بێ
دڵم سووتاوی دووریی تۆیە وەڵڵا
بە نەفرەت بێ دڵێکی خودنووما بێ
ئەگەر ماڵ و سەرم دانێم لە ڕێی یار
بە دینم قیمەتی ماچێکی نابێ
عەجەب ماوم لە کینە و دڵڕەقی تۆ
خودایە یار دەبێ تا سەر وەها بێ؟
کە من کوردم گوڵێکی وام مەبەستە
شەو و ڕۆژ بولبولی دەشت و چیا بێ
لەبۆ عیشقی وەتەن ئەم کوردە مەردە
کە ئازا و کۆڵنەدەر بێ و بێ ڕیا بێ
هەتاکەی چاوەکەم بگریم لە دووریت؟
دەبا جارێکی چاو پێت ئاشنا بێ
ئەمن پیر و، گوڵیش تازە دەگاتێ
بەوەش ڕازیم ئەگەر ڕۆژی قیا بێ
خەمی یار «فاتیحیتخلص» هەڵمەگرە بەسیە
بزر نابێ کەسێک ڕێ شارەزا بێ