تەلعەتی پڕ نووری

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  579 مشاهده
کێیە لەم دەور و زەمانە، جەرگ و دڵ پڕ خەم نەبێ؟
تای تەرازووی کەیف و شادی، پڕ لە پێچ و خەم نەبێ!
تەڵعەتی پڕ نووری مانگ و ڕۆژ کە وەختێ دێتە دەر
سەیرە، نەمدیوە کە جارێکی لە دەوری تەم نەبێ
یار سەری لێدام بە لوتف و مەرحەمەت، «دوێ» هاتە لام
بۆ دەوای زامی دەروونم هات و سایەی کەم نەبێ
گوڵ لە باخا عەیش و نۆشی لێ دەکا و ئەمنی غەریب
غەیری دەرد و داخ و حەسرەت نیمە خۆشی، کەم نەبێ
مەی نەنۆشم، شەرتە تا ماوم دەبێ دێوانە بم
کەس نەبوو وەک من لەنێو ئاگر غەرق بێ، شەم نەبێ
کیژی ڕووسووری لەباری کوردەواری شۆخ و شەنگ
هەر ئەوە قەول و قەراری، دەرهەم و بەرهەم نەبێ
شەربەتی دەستی دڵارام، «فاتیحیتخلص» دەرمانە بۆت
ئاوی سەرچەشمەی حەیاتە، گەر وەکوو زەمزەم نەبێ!