پێنجخشتەکی میرزا لەسەر شیعرێکی ڕوشدی
نامەی دۆستان
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
3 دقیقه
407 مشاهده
ئەی شاعیری سەححار، لە عالەم بە نیهانی
تۆی مەرهەمی ڕێشی جگەر و ئافەتی جانی
خۆش لەهجە و شیرین سوخەن و خونچە دەهانی
مایەی فەرەحی ڕۆح و دڵ و باعیسی مانی
غیلمانی بەهەشتی، گوڵی گوڵزاری جینانی
وەک کۆتری یاهو دەگەڕێی، بێ سەر و سامان
قومری سیفەت و سایە هوما، کەبکی خەرامان
«نووری» لە فراقت هەموو «دەم» زار و غەزەلخوان
مومتاز و جەلابەخشی، لەناو کۆمەڵی خوبان
ساحیب هونەر و جەوهەری وەک تیغی دەبانی
وەک نافەیی تاتار، لەگەڵ بادی سەبا دێت
یا عەتری هەناسەی نەفەسی یارە لە کۆی دێت
ئاهو ڕەوشی بەسیە هەتا کەی؟ چ قەدەر بێت
وەقتێ کە لە من سڵ دەکەی و غەمزە بەری دێت
بێ عەینی دەڵێی ئاسکەکەی دەشتی مقانی
سەرمایەیی جان و دڵی بێ واری منی تۆ
بۆ نەقدی حەیاتم کە خریداری منی تۆ
سەرکردەیی خوبانی و سالاری منی تۆ
لوقمانی دڵی خەستە و بیماری منی تۆ
دەرمانی هەموو دەردی، عەسای پیر و جوانی
بێچارە کەسێکم نییە، کەس بێ بە دەلیلم
میحنەتزەدە و خەستە، پەرێشان و عەلیلم
هاتوومە دەخالەت، لە دەسی تۆ و دەخیلم
خاکی قەدەمت سورمەیە بۆ چاری زەلیلم
بۆ ئاگری عەشقی دڵی من ئاوی ڕەوانی
ئاشفتە دڵی شۆر و خەیاڵی نەفەسی تۆم
تۆ مەعدەنی شەهد و شەکری، من مەگەسی تۆم
تۆ گوڵبەنی بوستانی و من خار و خەسی تۆم
کوژراوی دەمی خەنجەری بۆڕڕانی دەسی تۆم
قوربان، ئەوە مەعلوومە، چ حاجەت بە بەیانی
بێ بەرگ و نەوا مامەوە ئاخر چ دەقەومی
بێ ڕوویی دڵ ئارامەوە ئاخر چ دەقەومێ
عەیشێکی کە دیم دامەوە ئاخر چ دەقەومێ
بێ نەشئە ئەوا مامەوە ئاخر چ دەقەومێ
ساقی قەدەحێ بێنە، لەگەڵ ماچی لەبانی
مژدەم بدەنێ وەعدەی دیداری قەریبە
دڵ لەتلەتە ئاوارە و موحتاجی تەبیبە
هەر چەندە کە عاشق، خەم و هیجرانی نسیبە
ڕەحمێ بکە بەم عاشقە بێچارە غەریبە
کەڵکی نییە، ڕەحمت، کە نەما وەقت و زەمانێ
بۆ دەفعی شەرەر، سینە ئەبەر بادی سەبا دەی
دوگمەت بترازێنە کە عومرم بە فەنا دەی
ئەجرێکی عەزیمە، گەر ئەتۆ لەم ڕقە لادەی
مەڕوانەرە دووری، ئەگەر ئەو پەرچەمە لادەی
کوڵم و ڕوخی تۆ ڕۆژە ئەکا شوعلەفشانی
موددێکە، ئەمن مونتەزیری ڕەهگوزەری تۆم
ئاوارە، جەلایی وەتەن و دەربەدەری تۆم
زوننار و کەمەربەستەیی حەلقەی کەمەری تۆم
لەو ڕۆژەوە مەحروومی فەزای خاکی دەری تۆم
پێم خۆش نییە، گەر بمخەنە سەر تەختی کەیانی
بەینێکە لە ئیقلیمی غەما وەک «کەیە» ڕوشدیشخص
بێ عەیش و تەرەب بەربەت و نەی بێ مەیە ڕوشدی
مەعلوومە هەوایێکی لەسەردا هەیە ڕوشدی
حەیران و پەرێشانە، سەراسیمەیە ڕوشدی
ئێستەش لە خەیاڵی نەچووە بەزمی لەبانی