نامیلکەیەکی دڵنیاکاری بۆ دۆستێک

از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
 1 دقیقه  420 مشاهده
گلە ناکەم لە تۆ قوربان، هەتا عومرم لە دونیا بێ
شکستی شیشە قوربان، قەت بە دەستی شیشەگەر نابێ
دەبێ سەرمایە و سوودی بکا تەسلیم لە ڕێی عەشقا
کەسێ مایل بە گوڵشەن بێ و خەیاڵی تۆی لە سەردا بێ
دەبێ کێ بێ لە دونیادا هەتا دەمرێ بە سەربەستی
وەکوو میرزا غەفوورتخلص یەکڕەنگ کەوای عەشقی لەبەردا بێ