گلەیی لە بابەکر ئاغا و پژدەریان
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
548 مشاهده
ئەرێ یاران لەبەر چی وایە گوڵ؟ بێ خار و خەس نابێ
لەبەر شەهد و لەتافەتییە، عەسەل قەت بێ مەگەس نابێ
حەیاتی خۆم بە زایع دا، هەدەر چوو عومری شیرینم
خەیاڵێکی عەبەس بوو، چونکە ناکەس قەت بە کەس نابێ
شەفەققەت بۆچ لە عالەمدا نەما، بوونی وەفا یاران
موحیببەت چیی بەسەر هات، ئەهلی مەعنا بێ هەوس نابێ
لە لای خۆم من پەناهیدەی کەسێک بووم زەبدەیی قەومە
لە زومرەی بێ وەفایاندا سوپەهسالارە پەس نابێ
لە سووئی تالع و بەختی بەدم، فیکرم خەتەر دەرچوو
وەگەر نە من دەزانم قەومی وا چاکی بە کەس نابێ
وەفا زۆر نادرە، دەس ناکەوێ لەم قەومەدا یاران
تەلیسماتە قەزای پژدەر مەڵێن: ڕەنجم عەبەس نابێ
لەجێی ئاواز و نەغمە، وەک سەبا و ڕاست و حیجاز و شۆر
سەدای دەنگی سەگان و پاسەبان شەیتان، عەسەس نابێ