لەگەڵ دڵی خۆدا گفتوگۆکردن
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
563 مشاهده
دەڵێ: بۆچ زوڵفی مەهڕوویان لەبەر چی وا گژ و خاوە
سیەهـ ڕەنگی شەوە، بۆیە لە سوبحی جەبهە تۆراوە
وەها دووچاری گەرداوی غەم و جەوری غەریبی بووم
عیلاجم ناکرێ، نابم خەڵاس لەو دانە و داوە
بەڵێ ئەو جووتە ڕەشمارە، کە ئاوێزانی سەر شانە
دەبێ ئەو بۆچی وا بێ؟ لەو قەدە، لاولاوە ئاڵاوە
بە مەعلوومی خەڵاس نابێ کەسێ لەو جووتە ڕەشمارە
ببینی ئەو بە چاوی من چلۆن ڕەسمێکە کێشراوە
سروشتی «سا» یە، ڕووخساری، سپی و سوور، سێوی «سەردەشت»ی
نە؛ کاری «دیمە شۆڕە»، یا نەهی سووراو و سپیاوە
ئەگەر دوو نەرگسی شەهلا بەدەر خا «بەدر» شەیدایە
لە تەعقیبی نەزارەتگایی، ئەو شۆخی شەهێن چاوە
تەماشای خاڵە میرزاتخلص کەن چ شۆڕێکی لەسەردایە
بە پیری چەندە ئەشعاری لە ڕێگەی عەشق داناوە