دەخیل یاران له فيرقەتدا نەما ئارام و تەسکینم

از کتاب:
دیوانی سافی هیرانی
اثر:
صافی هیرانی (1873-1942)
 1 دقیقه  869 مشاهده
دەخیل یاران له فيرقەتدا نەما ئارام و تەسکینم
برینم زۆر کوله چارم نييه لەو زاری یوو شینم
هەتا ئێستێ خەیاڵ وابوو که ڕەحمم پێ دەبا جارجار
له مەولاوه ئومێد چۆن بێ کە ڕۆیی عومری شیرینم
لەگەڵ ئەم بەخته نازانم مودارا چۆن بکەم ياران
به دائيم هەر لەسەر ئەم فيكرەيه بڕژێنیتن خوینم
سەبووریم کەی دەبێ بێ چاوی بیماری له بیماریم
بەبێی ئەو فائیدەی نادا دوعای تەسكين و ئامینم
ئەگەر فەرمووی لە ئەم حاڵە چلۆن ما سافیتخلص تا ئێستێ
بە یادی تۆیە وا ماوم، بە فیکری تۆیە وا ژینم