دەخیل یاران له فيرقەتدا نەما ئارام و تەسکینم
لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
1 خولەک
1225 بینین
دەخیل یاران له فيرقەتدا نەما ئارام و تەسکینم
برینم زۆر کوله چارم نييه لەو زاری یوو شینم
هەتا ئێستێ خەیاڵ وابوو که ڕەحمم پێ دەبا جارجار
له مەولاوه ئومێد چۆن بێ کە ڕۆیی عومری شیرینم
لەگەڵ ئەم بەخته نازانم مودارا چۆن بکەم ياران
به دائيم هەر لەسەر ئەم فيكرەيه بڕژێنیتن خوینم
سەبووریم کەی دەبێ بێ چاوی بیماری له بیماریم
بەبێی ئەو فائیدەی نادا دوعای تەسكين و ئامینم
ئەگەر فەرمووی لە ئەم حاڵە چلۆن ما سافیناسناوی ئەدەبی تا ئێستێ
بە یادی تۆیە وا ماوم، بە فیکری تۆیە وا ژینم