بە قامەت خەرامان بە ڕوو ماهی تابان

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 1 خولەک  2280 بینین
بە قامەت خەرامان بە ڕوو ماهی تابان
فیدایی تۆم گەدایی تۆم عەزیزم
دەمێ بێرە لامان بنۆڕە غولامان
بەچاوی باز بە غەمزە و ناز عەزیزم
لە دەردت حەزینم کولاوە برینم
بکە دەرمان ئەتۆی لوقمان عەزیزم
لەبەر چاوی کاڵت لە عیشقی جەماڵت
دەمێ شەیدام دەمێ ڕیسوام عەزیزم
لە دوو لا کوژاوم سەراپا سووتاوم
بە ناری ڕووت بە دوو ئەبرۆت عەزیزم
تۆ شاهی جیهانی تۆ ڕووحی ڕەوانی
حەیاتم تۆی، نەجاتم تۆی عەزیزم
وەکوو سافیناسناوی ئەدەبی هیران فیدای شاهی گەیلان
منی مەفتوون، منی مەحزوون عەزیزم