لە تاوی دەردی دووری تابەکەی بێ شیوەن و ئاهم؟

لە کتێبی:
دیوانی سافی هیرانی
بەرهەمی:
سافی هیرانی (1873-1942)
 1 خولەک  1859 بینین
لە تاوی دەردی دووری تابەکەی بێ شیوەن و ئاهم؟
مودارا چۆن بکەم لەم حاڵەدا بەم عومری کوتاهم؟
لە ئەم ژینە گەلێ بێزار و لەم مانە پەشیمانم
بەبێ ڕەحمت لە دونیا و ئاخیرەت لام وایە گومراهم
سەرای دڵ ئێستێ تاریکە بەبێ شەمعی جەمالی تۆ
ستارەی تالعم نەحسە، نیقابت لادە ئەی ماهم
چییە حوکمی سولێمان حەشمەت و جەم جاهی ئەسکەندەر
بە بێ فەرمانی تۆ ئەم ڕوتبەیە بۆچیمە ئەی شاهم
گەدایی تۆم گەلێ بۆ خۆشترە لەو مەسنەدی شاهی
ئەوەندەم کافییە قوربان کە عەبدی ژێر دەرگاهم
لە سیلەی ڕەحمە گەر قاسید بە توحفێکی سەلامت بێ
لە ژێر پێی قاسیدت جانا بە سەر خاکی قەدەمگاهم
ئەگەر جارێکی تر فەرمووی سەگی دەرگای منە سافیناسناوی ئەدەبی
هەتا مەحشەر بەسە بۆ من مەقامی عیززەت و جاهم