باب ١٧

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 4 دقیقه  342 مشاهده

1) و لە پاش شەش ڕۆژان یەسووعشخص، پیترۆسشخص و یەعقووبشخص و یوحەنناشخص برای وی هەڵگرت و ئەوانی بردە سەر کێوێکی بڵند بەتەنێ.

2) و لە پێش ئەوان گۆڕا، و ڕووی وی شوعلەی دەدا وەکوو ڕۆژ و جلی وی سپی بوون وەکوو نوور.

3) و ئەوەتا مووسا و ئەلیاس بۆ وان بیندران و دەگەڵ ئەوی قسەیان دەکرد.

4) و پیترۆس جوابی دا و بە یەسووعی گوت: «ئەی ڕەب، چاکە کە ئەمە لێرە بین، ئەگەر بتەوێ لێرە سێ کەپران دروست بکەم، یەکێک بۆ مووسا و یەکێک بۆ ئەلیاس.»

5) کە هێشتا ئەو قسەی دەکرد ئەوەتا هەورێکی ڕووناک سێبەری خستە سەر ئەوان و ئەوەتا دەنگێک لە هەوری کوتی: «ئەوەیە کوڕی خۆشەویستی من کە لەوی خۆشحاڵم، گوێی لێ بگرن.»

6) و کە شاگردان ئەوەیان بیست بە سەر ڕووی خۆیاندا کەوتن و زۆر ترسان.

7) و یەسووع هاتە پێش و دەستی لە وان دا و کوتی: «هەڵستن و مەترسێن.»

8) بەڵا وەختێکی چاوی خۆیان هەڵێنا بێجگە لە یەسووع بەتەنێ هیچ کەسیان نەدی.

9) و کە ئەوان لە کێوی دەهاتنە خوارێ، یەسووع بە وان ئەمری کرد دەیگوت: «ئەو دێتەوە بە هیچ کەس مەڵێن هەتا کوڕی ئینسانی لە نێو مردووان هەڵدەستێندرێتەوە.»

10) و شاگردان لەوییان پرسی دەیانگوت: «دەنا خوێندەواران بۆ چی دەڵێن کە هەوەڵێ دەبێ ئەڵیاس بێ؟»

11) ئەو جوابی دا و کوتی: «هەڵبەتە ئەلیاس دێ و هەموو چتی ڕێک دەخا.

12) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم کە ئەلیاس ئەلان هاتووە و ئەویان نەناسی، بەڵا هەر چی کە ویستیان دەگەڵ ئەویان کرد. هەر واش کوڕی ئینسانی لە وان ئەزیەت دەکێشێ.»

13) ئەو وەختی شاگردان تێ گەیشتن کە بەحسی یوحەننا تەعمیددەر بە وان قسەی دەکرد.

14) و کە هاتنە کن خەڵکی، پیاوێک هاتە کن ئەوی، چۆکی لە پێش دادا.

15) و دەیگوت: «یا ڕەب ڕەحمێ بە کوڕی من بکە، چونکە فێدارە و ئەزیەتی زۆر دەکێشێ، چونکە گەلێک جاران دە ئاور و گەلێک جاران دە ئاوێدا دەکەوێ.

16) و ئەوم بۆ کن شاگردانی تۆ هێنا و نەیانتوانی ساغی بکەنەوە.»

17) بەڵا یەسووع جوابی دا و کوتی: «ئەی سلسلەی بێ ئیمان و لاڕێ، هەتا کەنگێ دەگەڵ ئەنگۆ بم، هەتا کەنگێ لە ئەنگۆ سەبرێ بکەم؟ ئەوی بهێننە ئێرە کن ئەمن.»

18) و یەسووع هەڕەشەی لێ کرد و جن لە وی وەدەر کەوت و کوڕەکە لە ئەو سەعاتییەوە ساغ بۆوە.

19) ئەو وەختی شاگردان هاتنە کن یەسووع بەتەنێ و کوتیان: «لەبەر چی ئەمە نەماندەتوانی ئەوی دەر بکەین؟»

20) بەڵا ئەو بە وانی گوت: «لەبەر بێ ئیمانیی خۆتان، چونکە ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: ئەگەر وەکوو دەنکێکی خەردەل ئیمانوو هەبێ، بەو کێوەی دەتوانن بڵێن: بچۆ لە ئێرە بۆ ئەوێ و دەچێ، و هیچ چتێک بۆ ئەنگۆ نامومکین نابێ.

21) بەڵا ئەو تەرزە وەدەر ناکەوێ مەگەر بە دوعا و ڕۆژوو.»

22) بەڵا وەختێکی ئەوان دە جەلیلیدا دەگەڕان، یەسووع بە وانی گوت: «کوڕی ئینسانی بە دەستی خەڵکی تەسلیم دەکرێ.»

23) و دەیکوژن و دە ڕۆژی سێیەمدا هەڵدەستێندرێتەوە، و زۆر خەمناک بوون.

24) بەڵا وەختێکی ئەوان هاتنە کەفەرناحوم، ئەوانەی کە خەرجی هەیکەلییان دەستاند هاتنە کن پیترۆس و کوتیان: «ئەرێ مامۆستای ئەنگۆ خەرجی هەیکەلی نادا؟»

25) کوتی: «بەڵێ»، و کە هاتە ژوور ماڵێ، یەسووع لە پێش ئەویدا دەستی پێ کرد دەیگوت: «ئەی شەمعوون چی فکر دەکەی؟ پادشایانی دنیا لە کێ گومڕوگ یان خەرج دەستێنن، لە کوڕانی خۆیان یان لە بێگانان؟»

26) و کوتی: «لە بێگانان». یەسووع بە وی گوت: «دەنا کوڕان ئازادن.

27) بەڵا هەتاکوو ئەمە ئەوانی هەڵنەنگوێنین، بڕۆ بەحرێ و قولاپێ باوێ و ماسی هەوەڵێ کە دێتە دەرێ بیگرە و زاری وی لێک بکەوە و چوار درەمێکی پەیدا دەکەی، ئەوی هەڵگرە و بە وانی بدە بۆ من و بۆ خۆت.»