باب ١١

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 4 دقیقه  408 مشاهده

1) و بوو کە وەختێکی یەسووع لە حوکمدانی ئەو دوازدە شاگردانەی خۆی خەڵاس بوو، لە ئەوێ چوو کە تەعلیم بدا و وەعز بکا دە شارانی واندا.

2) بەڵا وەختێکی یوحەننا دە بەندیخانەدا لە عەمەلانی مەسیحی بیست بە دەستی شاگردانی خۆی نارد.

3) و بەوی گوت: «ئەرێ ئەتۆی ئەوەی کە دێ یان چاوەنۆڕی یەکی دیکە ببین؟»

4) یەسووع جوابی دا و بە وانی گوت: «بڕۆن و بە یوحەننا خەبەر بدەن لە ئەو چتانەی کە دەبیێن و دەبینن.

5) کوێران دەبینن و شەلان دەگەڕێن، گولان پاک دەکرێنەوە و کەڕان دەبیێن، مردووان هەڵدەستێندرێن و بە فەقیران مزگێنی دەدرێ.

6) و خۆزگە بە هەر کەسێکی کە لە من هەڵنانگوێندرێ.»

7) و کە ئەوان ڕۆیین یەسووع دەستی پێ کرد کە بە جەماعەتان بەحسی یوحەننا بڵێ: «ئەنگۆ بۆ تەماشاکردنی چی دە چۆڵێدا وەدەر کەوتن؟ ئەرێ قامیشێکی کە بە بای دەبوزوترێ؟

8) بەڵا بۆ دیتنی چی وەدەر کەوتن؟ ئەرێ پیاوێک دە جلی نازک دەبەرکراو؟ ئەوەتا ئەوانەی کە جلی نازک دەبەر دەکەن دە ماڵانی پادشایانن.

9) بەڵا بۆچی وەدەر کەوتن؟ ئەرێ کە پێغەمبەرێک ببینن؟ بڵێ بە ئەنگۆ دەڵێم: زیاتریش لە پێغەمبەر.

10) ئەوەیە کە بەحسی وی نووسراوە، «ئەوەتا ئەمن دەنێرمە پێش ڕووی تۆ مەلایکەتی خۆم ئەوەی کە ڕێک دەخا ڕێی تۆ پێشی تۆ.»

11) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: لەنێو ئەولادانی ژنان گەورەترێکی لە یوحەننا تەعمیددەر هەڵنەسووە بەڵا ئەو چکۆلەتر دە پادشایەتی ئاسماندا لەوی گەورەترە.

12) و لە ڕۆژانی یوحەننا تەعمیددەر هەتا ئەوێستا پادشایەتی ئاسمان زۆری دەکرێ و زۆرکەران ئەوی دەڕفێنن.

13) چونکە هەموو پێغەمبەران و شەریعەت هەتا یوحەننا پێغەمبەرێتییان کرد.

14) و ئەگەر بتانەوێ قەبووڵ بکەن ئەوەیە ئیلیاس ئەوەی کە دەبا بێ.

15) ئەوەی کە گوێی هەیە با ببیێ.

16) بەڵا ئەو سلسلەی بە چی بشبهێنم؟ دەشبێن بە منداڵان کە دە مەیداناندا ڕۆدەنیشن و بۆ ئەوانی دیکە بانگ دەکەن.

17) و دەڵێن: «بۆ ئەنگۆ زووڕنامان لێدا و هەڵنەپەڕین، شینمان کرد و لە سنگوو نەدا.»

18) چونکە یوحەننا هات، نە دەخوا و نە دەخواتەوە و دەڵێن: «جننی هەیە.»

19) کوڕی ئینسانی هات، دەخوا و دەخواتەوە و دەڵێن: «ئەوەتا پیاوێکی زۆرخۆر و شەڕابخۆر، دۆستی ڕاداران و گوناحکاران، و عەقڵداری لە عەمەلانی خۆی تەسدیق کرا.»

20) ئەو وەختی دەستی پێ کرد کە لەو شارانە لۆمە بکا کە بشیگۆڕی قووەتانی وی دە واندا کرابوون، چونکە تۆبەیان نەکردبوو.

21) «وای بۆ تۆ ئەی خۆرەزین وای بۆ تو ئەی بەیت سەیدا، چونکە ئەگەر قووەتانی کە دە ئەنگۆدا کراون، دە سۆور و سیدووندا کرابان، لەمێژ بوو دە پەڵاس و خۆڵەمێش تۆبەیان دەکرد.

22) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: کە دە ڕۆژی دیواندا، هاسانتر دەبێ بۆ سۆور و سیدوون لەبۆ ئەنگۆ.

23) و ئەتۆ ئەی کەفەرناحوم مەگەر هەتا ئاسمان بڵیند دەکرێی؟ هەتا جەهەننەمێ دەخرێیە خوارێ، چونکە ئەگەر ئەو قووەتانەی کە دە تۆدا کراون دە سدووم کرابان، هەتا ئەوڕۆ دەما.

24) بەڵا بە ئەنگۆ دەڵێم: کە دە ڕۆژی دیواندا هاسانتر دەبێ بۆ وڵاتی سدووم لەبۆ ئەنگۆ.»

25) دەو وەختەیدا یەسووع جوابی دا و کوتی: «شوکری تۆ دەکەم یا بابە، ساحیبی ئەرز و ئاسمان، کە ئەوانەت لە عاقڵان و زانان شاردۆتەوە و ئەوانەت بۆ منداڵان ئاشکرا کردووە.

26) بڵێ یا بابە، چونکە لە پێشی تۆ وەها خۆش بوو.

27) هەموو چت بە من لە بابم ئەسپاردراوە و هیچ کەس کوڕ ناناسێ بێجگە لە باب، و هیچکەس بابیش ناناسێ بێجگە لە کوڕ و ئەوەی کە کوڕ بیەوێ بۆ وی ئاشکرای بکا.

28) وەرنە کن ئەمن ئەی هەموو زەحمەتکێشان و گرانباران و ئەمن بە ئەنگۆ ڕەحەتی دەدەم.

29) نیری من لەسەر خۆتان هەڵگرن و لە من فێر بن، چونکە ئەمن سەبردارم و دە دڵدا حەلیمم، و بۆ گیانی خۆتان ڕەحەتی پەیدا دەکەن.

30) چونکە نیری من خۆشە و باری من سووکە.»