باب ١٠

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 5 دقیقه  481 مشاهده

1) و ئەو دوازدە شاگردانەی خۆی بانگ کرد و حیکماتی لەسەر ڕوحانی پیس بە وان دا، هەتاکوو ئەوان دەر بکەن و کە هەموو نەخۆشییەتی و هەموو دەرد ساغ بکەنەوە.

2) و نێوانی ئەو دوازدە ڕەسوولانە ئەوانەن: هەوەڵ شەمعوونشخص کە پیترۆس بانگ دەکرێ و برای وی ئەندرییاسشخص و یەعقووبشخص کوڕی زەبدیشخص و برای وی یوحەنناشخص.

3) فیلپۆسشخص و بەرتولمایشخص، تۆماشخص و مەتاشخصی ڕادار، یەعقووبشخص کوڕی حەلفی و تەدی.

4) شەمعوون قانویشخص و یەهوودای ئێسخەریوتیشخص کە ئەوی تەسلیم کرد.

5) یەسووع ئەو دوازدانەی نارد و بە وانی ئەسپارد دەیگوت: «بە ڕێی بتپەرستان مەچن و وەژوور شاری سەماریان مەکەون.

6) بەڵا زیاتر بچنە کن مەڕانی ونبووانی ماڵی ئیسرائیل.

7) و وەختێکی دەچن وەعز بکەن و بڵێن: «پادشایەتی ئاسمان نیزیک بووە.»

8) نەخۆشان ساغ بکەنەوە، مردووان هەڵبستێننەوە، گولان پاک بکەنەوە و جننان دەر بکەن. بەخۆڕایی وەرتان گرتووە، بەخۆڕایی بدەن.

9) زێو یان زێڕ یان مس دە پشتێندی خۆتاندا هەڵمەگرن.

10) و نە توربین بۆ ڕێی و نە دوو کراسان و نە کەوشان و نە عەسا، چونکە فەعلە لایقی خواردنی خۆیەتی.

11) و دە هەر شارێکیدا یان دێی کە وەژوور دەکەون پرسیار بکەن کێ لایقە دە وێدا و لەوێ بمێنن هەتا لە ئەوێ وەدەر دەکەون.

12) و کە وەژوور ماڵێکی دەکەون بە وێ سڵاو بکەن.

13) و ئەگەر ئەو ماڵە لایق بێ، با سڵاوی ئەنگۆ لەسەر ئەوێ بێ، بەڵا ئەگەر لایق نەبێ، با سڵاوی ئەنگۆ بۆ ئەنگۆ بگەڕێتەوە.

14) و هەر کەس کە ئەنگۆ قەبووڵ نەکا و گوێ لە قسانی ئەنگۆ نەگرێ، وەختێکی لەو ماڵەی یان لەو شارەی دێنە دەرێ تۆزی لە پێیانی خۆتان بتەکێنن.

15) ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: کە دە ڕۆژی دیواندا بۆ وڵاتی سەدووم و غەموورە هاسانتر دەبێ لە بۆ ئەو شارە.

16) ئەوەتا ئەمن ئەنگۆ دەنێرم وەکوو مەڕان لەنێو گورگان، دەنا عاقڵ بن وەکوو ماران و فەقیر وەکوو کۆتران.

17) بەڵا لە خەڵکی هۆشیار بن، چونکە ئەنگۆ بە مەجلیسانی کەدخودایان تەسلیم دەکەن و ئەنگۆ دە کەنێشتانی خۆیاندا قامچی لێ دەدەن.

18) و لە پێش حاکمان و پادشایان دەبردرێن لەبەر خاتری من، بۆ شایەدی لەسەر ئەوان و لەسەر بتپەرستان.

19) بەڵا وەختێکی ئەوان ئەنگۆ تەسلیم دەکەن، خەمێ مەخۆن چلۆن یان چی قسان بکەن، چونکە هەر دەو سەعاتەیدا بە ئەنگۆ دەدرێ چی قسان بکەن.

20) چونکە ئەنگۆ نین کە قسان دەکەن، بەڵا ڕوحی بابی ئەنگۆ کە دە ئەنگۆدا قسان دەکا.

21) و برا برای بۆ مردن تەسلیم دەکا و باب منداڵی، و ئەولاد لەسەر والیدەین هەڵدەستن و ئەوان دەکوژن.

22) و ئەنگۆ لە هەموو خەڵکی دەبوغزێندرێن لەبەر نێوی من، بەڵا ئەوەی کە هەتا ئاخرێ سەبرێ بکا ئەو خەڵاس دەبێ.

23) بەڵا وەختێکی بە ئەنگۆ دە شارێکیدا ئەزیەت دەدەن هەڵێن بۆ ئەوی دیکە، چونکە ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: شارانی ئیسرائیل خەڵاس ناکەن هەتا کوڕی ئینسانی دێ.»

24) شاگرد لە مامۆستای زیاتر نییە و نە خزمەتکار زیاتر لە ئاغای خۆی.

25) بۆ شاگرد بەسە کە وەکوو مامۆستای خۆی ببێ و خزمەتکار وەکوو ئاغای خۆی. ئەگەر ساحیب ماڵی بەعلەزبولیان بانگ کردووە، چەند زیاترە ئەهلی ماڵی وی.

26) دەنا لەوان مەترسن، چونکە هیچ چتێکی شاردراوە نییە کە ئاشکرا نەبێ و نە چتێک بە دزی کە نەناسرێ.

27) ئەوەی کە دە تاریکاییدا بە ئەنگۆ دەڵێم دە ڕووناکاییدا بیڵێن، و ئەوەی کە دە گوێدا دەبیێن لەسەر بانان وەعز بکەن.

28) و مەترسێن لە ئەوەی کە بەدەن دەکوژن، بەڵا گیان ناتوانن بکوژن. بەڵا زیاتر لە وەی بترسێن کە دەتوانێ گیان و بەدەنیش دە جەهەننەمیدا هیلاک بکا.

29) ئەرێ دوو چوێلەکان بە پوڵێکی نافرۆشرێن؟ و یەکێک لەوان بەبێ ئیزنی بابی ئەنگۆ لە ئەرزێ ناکەوێ.

30) بەڵا موویانی سەری ئەنگۆش هەموو بژاردراون.

31) دەنا مەترسێن، ئەنگۆ لە زۆر چوێلەکان زیاترن.

32) دەنا هەر کەس کە ئەمن لەپێش خەڵکی ئیقرار بکا، ئەمنیش ئەوی ئیقرار دەکەم لە پێش بابی من کە دە ئاسماندایە.

33) بەڵا هەر کەس کە لەکن خەڵکی لە من حاشا بکا، ئەمنیش لەوی حاشا دەکەم لەکن بابی من کە دە ئاسماندایە.

34) فکر مەکەن کە هاتووم کە سولح لەسەر ئەرزێ دابنێم. نەهاتووم کە سولح دابنێم بەڵا شیر.

35) چونکە هاتووم کە کوڕ لە بابی خۆی و کچ لە دایکی خۆی و بووک لە خەسووی خۆی جوێ بکەم.

36) و ئەهلی ماڵی خۆی دوژمنانی کەس دەبن.

37) ئەوەی کە باب یان دایک لە من زیاتر خۆش بوێ، لایقی من نییە و ئەوەی کە کوڕ یان کچ لە من زیاتر خۆش بوێ، لایقی من نییە.

38) و ئەوەی کە سێدارەی خۆی هەڵنەگرێ و وەدوای من نەکەوێ لایقی من نییە.

39) ئەوەی کە گیانی خۆی پەیدا بکا، ونی دەکا، و ئەوەی کە گیانی خۆی لەبەر خاتری من ون بکا پەیدای دەکا.

40) ئەوەی کە ئەنگۆ قەبووڵ بکا، ئەمن قەبوڵ دەکا و ئەوەی کە ئەمن قەبووڵ بکا، ئەوەی قەبووڵ دەکا کە ئەمنی ناردووە.

41) ئەوەی کە پێغەمبەرێکی بە نێوی پێغەمبەر قەبووڵ بکا، حەقی پێغەمبەری وەردەگرێ، و ئەوەی کە سادقێکی بە نێوی سادق قەبووڵ بکا، حەقی سادقی وەردەگرێ.

42) و هەر کەس کە بە یەکێکی لەو چکۆلانە تەنیا جامێکی ئاوی سارد بە نێوی شاگرد بدا کە بخواتەوە، ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم، حەقی وی قەت ون نابێ.