باب ٨

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 4 دقیقه  401 مشاهده

1) و وەختێکی ئەو لە کێوی هاتە خوارێ، جەماعەتانی زۆر وەدوای وی کەوتن.

2) ئەوەتا گولێک هات و سجدەی لێ کرد، دەیگوت: «یا ڕەب ئەگەر بتەوێ دەتوانی ئەمن پاک بکەیەوە.»

3) و دەستی درێژ کرد: دەستی لەوی دا دەیگوت: «دەمەوێ، پاک بەوە». و جێ بەجێ گولێتی وی پاک بۆوە.

4) و یەسووع بە وی گوت: «هۆشیار بە، بە هیچ کەس مەڵێ، بەڵا بڕۆ خۆت بە کاهین نیشان بدە و ئەو قوربانییە بەرە کە مووسا ئەمری کردووە بۆ شایەدی لەسەر ئەوان.»

5) و کە وەژوور کەفەرناحومێ کەوت یوزباشییەک هاتە کن ئەوی، لێی پاڕاوە.

6) و دەیگوت: «یا ڕەب خزمەتکاری من دە ماڵێدا ئیفلیج کەوتووە و ئەزیەتی زۆر دەکێشێ.»

7) ئەو بەوی گوت: «ئەمن دێم و ئەوی ساغ دەکەمەوە.»

8) بەڵا یوزباشی جوابی دا و گوتی: «یا ڕەب ئەمن لایق نیم کە ئەتۆ لەبن میچی من وەژوور بکەوی، بەڵا تاقە قسەیەکی بڵێ و خزمەتکاری من ساغ دەبێتەوە.»

9) چونکە ئەمنیش پیاوێکم لەبن حەکەمات و عەسکەران بە دەستی خۆمم هەیە و بە یەکێک دەڵێم بڕۆ و دەڕوا و بە یەکی دیکە وەرە و دێ و بە عەبدی خۆم ئەوەی بکە و دەیکا.

10) بەڵا وەختێکی یەسووع ئەوەی بیست عەجایب ما و بە ئەوانەی کە وەدوای وی دەکەوتن کوتی: «ڕاستی بە ئەنگۆ دەڵێم: دە ئیسرائیلدا لەکن هیچ کەس باوەڕێکی وەها گەورەم پەیدا نەکردووە.

11) و بە ئەنگۆ دەڵێم: کە زۆران لە ڕۆژهەڵاتێ و ڕۆژئاوای دێن و لەسەر سفرەی دەگەڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یەعقووب دە پادشایەتی ئاسماندا ڕۆدەنیشن»

12) بەڵا منداڵانی پادشایەتی فڕێ دەدرێنە تاریکایی دەرێ لەوێ گریان و چیڕاندنی دەدانان دەبێ.

13) و یەسووع بە یوزباشی گوت: «بڕۆ چلۆنێکی باوەڕت کردووە وەها بۆ تۆ ببێ. و هەر دەو سەعاتەیدا خزمەتکاری وی ساغ بۆوە.»

14) و کە یەسوع هاتە ماڵی پیترۆس، خەسووی وی دی کەوتووە و نۆبەتێدارە.

15) و دەستی لە دەستی وی دا و نۆبەتێ بەری دا و هەڵستا و خزمەتی وی دەکرد.

16) بەڵا وەختێکی ئێوارێ بوو زۆر جنندارانیان هێنا کن ئەوی و ڕوحانی بە قسە دەر دەکرد و هەموو نەخۆشانی ساغ کردەوە.

17) هەتاکوو تەواو ببێ ئەو چتەی کوتراوە بە دەستی ئەشعییا پێغەمبەر کە دەڵێ: «دەردانی مەی لەسەر خۆی قەبووڵ کرد و نەخۆشیانی مەی هەڵگرت.»

18) بەڵا وەختێکی یەسووع غەڵەبایییەکی دەوری خۆی دی ئەمری کرد کە بپەڕنەوە ئەو بەری.

19) و خوێندەوارێک هاتە پێشی و بە وی گوت: «ئەی مامۆستا هەر جێیەکی کە بچی وەدوای تۆ دەکەوم»

20) و یەسووع بەوی گوت: «ڕێویان کونانیان هەیە و تەیڕانی ئاسمان هێلانان، بەڵا کوڕی ئینسانی جێی نییە کە سەری لێ دابنێ.»

21) و یەکی دیکە لە شاگردانی وی بە وی گوت: «یا ڕەب ئیزنم بدە کە هەوەڵێ بچم و بابی خۆم بنێژم»

22) بەڵا یەسووع بە وی گوت: «وەدوای من بکەوە و لە مردووان گەڕێ کە مردووانی خۆیان بنێژن»

23) و کە سواری گەمێ بوو شاگردانی وی وەدوای کەوتن.

24) و ئەوەتا گێژییەکی گەورە دە بەحرێدا بوو وەها کە گەمێ لە شەپۆلان دادەپۆشرا، بەڵا ئەو نووستبوو.

25) و هاتنە پێشێ و ئەویان وەخەبەر هێنا، دەیان گوت: «یا ڕەب خەڵاس بکە، هیلاک دەبین»

26) و ئەو بە وانی گوت: «بۆچی ترسەنۆکن ئەی کەم ئیمانان؟ ئەو دەمی هەڵستا و هەڕەشەی لە بایان و بەحرێ کرد و ئارامییەکی گەورە بوو.

27) بەڵا خەڵکی عەجایب مان و دەیان گوت: «ئەوە چی جۆر پیاوێکە کە بایان و بەحریش ئیتاعەتی وی دەکەن؟»

28) و کە هاتە ئەو بەری بۆ وڵاتی جەدەریان، دوو جننداران تووشی وی بوون کە لە قەبران دەهاتن، زۆر هار و وەها کە هیچکەس نەیدەتوانی بەو ڕێیە داببڕێ.

29) و ئەوەتا قیژاندیان دەیان گوت: «چمان دەگەڵ تۆ هەیە ئەی کوڕی خوڵای؟ ئەرێ هاتوویە ئێرە کە لە پێش وەخت عەزابمان بدەی؟»

30) بەڵا دوور لە وان گاڕانێکی زۆری بەرازان لە لەوەڕێ بوو.

31) و ئەو جننانە لێی پاڕانەوە دەیان گوت: «ئەگەر ئەمەی دەر بکەی بماننێرە نێو گاڕانی بەرازان»

32) و بەوانی گوت: «بڕۆن». و ئەوان وەدەر کەوتن و چوونە نێو بەرازان و ‌ئەوەتا هەموو گاڕانەکە خۆیان لە سەر بەرەژوورێ هەڵداشتە بەحری و دە ئاوێدا مردن.

33) بەڵا بەرازوانان هەڵاتن و چوونە نێو شاری و هەموو چتی خەبەریان دا و چی لەو جنندارانە قەومابوو.

34) و ئەوەتا هەموو شاری بە پەیڕەوی یەسووع وەدەر کەوتن و کە ئەویان دی لێی پاڕانەوە کە لە سەرحەدانی وان بڕوا.