باب ٧

از کتاب:
ئینجیلی موقەدەس
اثر:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 4 دقیقه  393 مشاهده

1) حوکمێ مەکەن هەتاکوو لەسەر ئەنگۆ حوکم نەکرێ.

2) چونکە بە ئەو حوکمەی کە ئەنگۆ حوکمێ بکەن لەسەر ئەنگۆ حوکم دەکرێ و بە هەر پێوانەیەکی کە دەپێون بۆ ئەنگۆ دەپێورێ.

3) بۆچی پوشکەی دە چاوی براتدا دەبینی بەڵا لە کاریتەی دە چاوی خۆتدا ئاگات لێ نییە؟

4) یان چلۆن بە برات دەڵێی: «لێم گەڕێ کە پوشکەی لە چاوی تۆ دەرێنم؟» و ئەوەتا دە چاوی خۆتدا کاریتەیەک هەیە.

5) ئەی ڕیاکار هەوەڵێ ئەو کاریتەی لە چاوی خۆت دەرێنە و ئەو وەختی چاک دەبینی کە پوشکەی لە چاوی برات دەرێنی.

6) چتی موقەدەس بە سەگان مەدەن و مرواریانی خۆتان لە پێش بەرازان ماوێژن، نەبا بە پێیانی خۆیان ئەوان بشێلن و وەرگەڕێن و ئەنگۆ بدڕن.

7) تەڵەب بکەن و بە ئەنگۆ دەدرێ، حەول بدەن و پەیدا دەکەن، لە دەرکەی بدەن و بۆ ئەنگۆ دەکرێتەوە.

8) چونکە هەر کەس کە تەڵەب بکا وەردەگرێ و ئەوی کە حەول بدا پەیدا دەکا و بۆ وەی کە لە دەرکەی بدا دەکرێتەوە.

9) یان کێهە کەس لە ئەنگۆیە کە ئەگەر کوڕی وی نانی لێ تەڵەب بکا بەردێکی بە وی دەدا؟

10) یان ئەگەر ماسییەکی لێ تەڵەب بکا مارێکی بە وی دەدا؟

11) دەنا ئەگەر ئەنگۆ کە خراپن دەزانن کە دیارییانی چاک بە منداڵانی خۆتان بدەن، چەند زیاتر بابی ئەنگۆ کە دە ئاسماندایە چتانی چاک دەدا بە ئەوانەی کە لێی تەڵەب بکەن.

12) دەنا هەر چی کە دەتانەوێ کە خەڵکی دەگەڵ ئەنگۆ بکەن، هەر واش ئەنگۆ دەگەڵ ئەوان بکەن، چونکە ئەوەیە شەریعەت و پێغەمبەران.

13) لە دەرکەی تەنگ وەژوور بکەون، چونکە بەرینە ئەو دەرکەی و پانە ئەو ڕێی کە بۆ هیلاکی دەبا و زۆرن ئەوانەی کە بە وێ وەژوور دەکەون.

14) چونکە تەنگە ئەو دەرکەی و تەسکە ئەو ڕێی کە بۆ ژیانی دەبا و کەمن ئەوانەی کە ئەوی پەیدا دەکەن.

15) هۆشیار بن لە پێغەمبەرانی درۆزن کە بە جلی مەڕان دێنە کن ئەنگۆ بەڵا دە ژوورێدا گورگانی دڕندەن.

16) لە میوەی وان ئەنگۆ ئەوان دەناسن. ئەرێ لە دڕوان ترێ یان لە پوشکان هەنجیران دەچنن؟

17) هەر واش هەر دارێکی چاک میوەی چاک دێنێ، بەڵا دارێکی خراپ، میوەی خراپ دێنێ.

18) دارێکی چاک ناتوانێ میوەی خراپ بێنێ و نە دارێکی خراپ میوەی چاک بێنێ.

19) هەر دارێکی کە میوەی چاک نایەنێ دەبڕدرێ و دە ئاوری داوێژرێ.

20) دەنا لە میوەی وان ئەنگۆ ئەوان دەناسن.

21) نە هەر کەس کە بە من بڵێ: یا ڕەب، یا ڕەب، وەژوور پادشایەتی ئاسمان دەکەوێ، بەڵا ئەوەی کە ئیرادەی بابی من کە دە ئاسماندایە بەجێ بێنێ.

22) زۆران دەو ڕۆژەیدا بە من دەڵێن: «یا ڕەب، یا ڕەب، ئەرێ بە نێوی تۆ پێغەمبەرێتیمان نەکردووە و بە نێوی تۆ جننانمان دەر نەکردووە و بە نێوی تۆ زۆر قووەتانمان نەکردووە؟»

23) و ئەو وەختەی بە وان خەبەر دەدەم، قەت ئەنگۆم نەناسیوە و لە من دوور بن ئەی ئەنگۆ بێ شەرعیکەران.

24) دەنا هەر کەس کە ئەو قسانەی من ببیێ و ئەوانی بەجێ بێنێ بە پیاوێکی عاقڵ دەشوبهێندرێ کە ماڵی خۆی لەسەر شاخی دروست کرد.

25) و باران باری و سێڵاوان هاتن و بایان لێدان و لەو ماڵییان خست و نەڕووخا چونکە لەسەر شاخی داندرابوو.

26) و هەر کەس کە ئەو قسانەی من ببیێ و ئەوانی بەجێ نەیەنێ بە پیاوێکی نەفام دەشوبهێندرێ کە ماڵی خۆی لەسەر خیزی دروست کرد.

27) و باران باری و سێڵاوان هاتن و بایان لێدان و لەو ماڵییان خست و ڕووخا و ڕووخانی وی گەورە بوو.

28) و بوو کە وەختێکی یەسووع ئەو قسانەی خەڵاس کردبوو جەماعەتان لە تەعلیمی وی مات بوون.

29) چونکە ئەوانی تەعلیم دەدا وەکوو کەسێکی کە حیکماتی بێ و نە وەکوو خوێندەوارانی وان.