لە سیاماڵان

از کتاب:
کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند
اثر:
فقی قادر هموند (1830-1890)
 2 دقیقه  451 مشاهده
لە سیاماڵان .. لە سیاماڵان ..
سپی شەخسێ دیم لە سیاماڵان
مەر شێوەی شیرین شای کەمەر لاڵان
ڕەنج فەرهادی دابوو وە تاڵان
سەروین بە وێنەی جقەی کەیکاوس
شەفافتەر جە شەوق، جە پەڕ تاوس
تیپ گوڵەنگان لە دایەرەی سەر
مەر سان سوپای دارا و ئەسکەندەر
کۆرپە هەی وە چاڵ نە هەیجای هوجووم
خەجڵ دان وە باڵ بەیاغان ڕووم
.......متن نامشخص شانی چون شوعلەی قەمەر
مەر لیسک ئافتاب وەعدەی سوب سەحەر
ئەبروان دوو تیپ نە دەوران عەین
چون سوپای یەزید پەی قەتڵ حوسەین
عەین عەین ئاهوو سەردەلیلەی ڕەم
مەر دیدەی شاباز دوای پۆڕ چەم
بینی بێ عەقرەق وە بێ چەند و چوون
شەفافتەر جە شەوق فەڕ فەرەیدوون
لێو پەڕەی قاقم تازەی گوڵ جەعفەر
شیرینتەر جە شەوق یاقووت ئەحمەر
........متن نامشخص سەدەف مرواریی مەکنوون
غەواس ئاوردەن نە دەلیای جەیحوون
ددان چون سەدەف زوبان چون قەدەم
نەفەس بۆی ئەنفاس مەسیحای مەریەم
ڕاز ڕێزەی شەکەر میسری ئاوەردە
دەنگ بەرای دەرمان دوو ساڵە موردە
تۆپ زنج وە تەرز نیلۆفەڕەوە
چون گوڵ وە گەڵای موسەجەڕەوە
گەردەن مەر مینای دەست کەیخوسرەو
گوردیەن جە وەفر سەر شاهۆ گرەو
سینەی مەر یەخ بەند بەرز قەڵوەزان
ساف کافووری زمسان ئاوێزان
مەم لیمۆی نەوڕەس نەوبەر نەمامان
مەر قوبەی قەندیل بارۆی ئیمامان
هەر کەس ئەو بەیە بکا وە بۆوە
مەردەی سەد ساڵە زیندە مەبۆوە
«فەقێتخلص» پەی ئەو شەخس لە سیاماڵان
تەرک دنیاش کەرد وێنەی عەوداڵان