حەسەن دەدە
از کتاب:
دیوانی میرزا غەفوور
اثر:
میرزا غفور (1870-1938)
1 دقیقه
488 مشاهده
چی بکەم لەگەڵ چەرخی دەنی تەبعی چەواشە
ئەغنامی وەجاغ، حەسرە لە ئەو ماکەر و جاشە
فەوتاوە لەبەر جەوری، هەموو مامش و زوودی
ئەموالی ڕەعیەت هەموو مەنهوب و بەلاشە
مەعکوسە فەلەک، کاری هەموو چەوت و چەوێڵە
مەلکۆکە؛ وەکوو «زابیتە»یە حوکمی لە پاشە
دەورانییە ئێستاکە فەلەک، هەر دەمە ڕەنگێ
دێنێتە مقابل لەگەڵ ئاوریشم و قوماشە
کێ تاب و توانای هەیە ئەم وەزعە قوبوڵ کا
چۆن لایقە ئەم سەرحەدە، بەو حیزە قەڵاشە