بێ وەفایی دنیا

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  649 مشاهده
وەفای ئەم چەرخە بێ تان و پۆیە
جەفای بێ پایان ڕاسی درۆیە
خراپەی چاکەیە، چاکەی بەدکاری
زانین شێتییە، شێتی زانیاری
سارای هیدایەت تاریک دیارە
ڕێی نەجات یەکجار باریک دیارە
ناڵەم نەی ئاسا شەوان لە دووری
زامان پڕ ئێشن لە ناسەبووری
من و موتریب و دڵدار و ساقی
بەزمێ بگێڕین تا شەوگار باقی
موتریب زەخمە دا بە چەنگ لەسەر چەنگ
دووبارە ناڵەی نەی بێنێتە دەنگ
گوێم لە قەهقەهەی شیشەی مەی بابێ
لە ساقی هادەی لە ئێمەش بابێ
ئیجازەی نەزەر با بدا دولبەر
ئەم شەوە خۆشە نەبێتە سەحەر
تاریکی تەقوا دڵمی تێک داوە
ڕووناکی هەرگیز تیا نەماوە
بە نووری بادە ڕووناکی ئەکەم
لە قەولی زاهید بێ باکی ئەکەم
وا نەبی «خادیمتخلص»، خەفەتی دونیا
عەیش و سروورت یەکجاری ئەبا