ڕۆیشتن بۆ ڕێگەی عەدەم
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
493 مشاهده
ئێمە بۆ ڕێگەی عەدەم هەر ڕەهڕەوین
غافڵین لەم ڕێگەیە مەستی خەوین
بای ئەجەل وەک سەڕسەڕە دێت و دەچێ
تاکوو سروەی بێ، ئەبێ هەر نەسرەوین
بۆ شکاری دەستی سەییادی ئەجەل
دەست و پێ بەستراو هەر وەک کەوکەوین
شەمع و پەروانە و من و جیلوەی نیگار
بۆ ویسالی بەزم موحتاجی شەوین
تەرکی کامی خۆم ئەکەم بۆ کامی یار
هەرچی مەیلی خۆی لەسەر بێ هەر ئەوین
چی بوو میعراجی محەببەت تەرکی سەر
هیممەتێ کەین لەم پلە تا سەرکەوین
تا لە سەحرایی جنوون مەجنوون سیفەت
دووبەدووی لەیلا خەریکی سەر ڕەوین
تەرکی سەر خادیمتخلص ئەکەم لەم ڕێگەیە
عاشیقان هەر چەند زەعیفن دڵ قەوین