مەرسیەی وەفاتی مەلا محەممەد ئەفەندی ئالی جەلی «رَحْمَة الله»
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
5 دقیقه
1168 مشاهده
فەلەک بۆچی نەڕێژێ خوێن لە هەردوو چاوی گریانی
مەلەک بۆچی نەناڵێنێ لە سۆزی جەرگی بریانی
خەلایق بۆ سیاپۆشی ئەبەد نابن لە ماتەمدا
دوو عالەم بۆ نەسووتێ هەر لە جین تا فەردی ئینسانی
وەکوو یادی خەزانی بێ بەسەردا باغی شادی خەلق
خرۆش و جۆش و ناڵینە، لە مورغانی گوڵستانی
لە هەر لایێ دەنۆڕم زەمزەمه و غەوغا و فریادە
نەواسەنجن لە هەر لایێ هەموو بۆ مەرسیە خوانی
لە ئاهی فاخیتە و ناڵەی تەزرە و گریەیی بلبل
بە هاوارن لە هەر لا سەبزەپۆشانی گوڵستانی
لە ناڵەی قومری فەهمی شەکوەیی گەردوونی لێ دەکرا
بە لەفزی «اِنما ٲشكو الي اللهعربی» بە ئەعیانی
گرێبانچاکە گوڵ سەبزەش لیباسی تەعزیەی پۆشی
بەسەر ڕووی خاکەوە بلبل بە ئەحواڵی پەرێشانی
درەختی سەرو و شمشاد و چنار و بید و هەم عەرعەر
لە ماتەم سەر بە ئەژنۆ بوون وەکوو مەجنوونی ناڵانی
سوخەنگۆ سەوسەنی بێچاره بۆ شەکوەی لە چەرخی دوون
سەمەن ئەیگوت: فزاعی ئەکبەرە بۆ فەردی ئینسانی
بەنەوشە هەم لەلایێ تر لە داخی دڵ ئەناڵێنێ
چە داغێکی لە ماتەمدا لە سۆزی جەرگی بریانی
سوئالم کرد چ قەوماوە مەگەر مەحشەر هەڵستاوە
یەکێ لەم سەوزەپۆشانە جوابی دام بە پەنهانی
«محمدشخص» مەشرەب و هەم خاوەنی خوڵقی عەزیمی ئەو
جەلیزادە ئیمامی عالەمێ بۆ کوهی عیرفانی
لە کەهفی عیلمی ئەحمەد یاری غاری وەک ئەبوبەکرە
لە ئەحکامی عەداڵەتدا عومەر ئەووەڵ، ئەویش سانی
لە تەمکین و ویقارا دەستی عولیای بوو لە عالەمدا
منەووەر بوو لە عیلم و هەم حەیا و حیلمی عوسمانی
«محمد» بوو مەدینەی عیلم و عیرفان و عەلی دەرگەی
ئەویش لەم دەرگەیە مەئموورە بۆ ئەمری نیگەهبانی
لە فەننی حەق پەرستیدا نەبوو هەمتایی شەئنی ئەو
لە عیلمی نوکتەدانیدا نەبوو کەس بێتە هاوشانی
کەلامی ئەفسەحی وابوو بە هەم ئامێزشی حیکمەت
تەعەجوب ماوە سەحبان و تەحەییور جەمعی یۆنانی
لە سڕڕی حیکمەت و تەنزیل ئەڵێ ئوستادی بوو جیبریل
بەڵا فکر و تەوەققوف بوو کەلامی بۆ سوخەنڕانی
لە مەوجی فکریا گەردوون حوبابێ بوو لەسەر ئاوا
لە عیلمی لەوح یەک حەرفی کتابی بوو بە بورهانی
لە سیسەی سەیتە تەفسیری «ٲلَم نَشْرَحعربی» بە ئەمری حەق
لە عیلما یەکەمین بوو ئەو «ئەبی وەردی» بووە سانی
لە ئەشکی شەونمی غەم عالەمێ تەڕ دامێنە ئەمڕۆ
جەمالی ئافتابی گەر لە مەغریب کەوتە پەنهانی
بە نادر سەیدی وا پڕ خەتت و خاڵی کەوتە ناوداری
ئەجەل تا داوی داناوە لەسەر ئەفرادی ئینسانی
بە حەسرەت خوێنی دڵ ئەڕژێ لە چاوی ئاسمان ئەمڕۆ
کە دی ئەم گەنجە وا خۆی خستە ژێر ئەم خاکە پەنهانی
دعت «يا ليتني كنت ترابا» مثل هذا اليومعربی
منەووەر بام هەتا ئەمڕۆ بە نووری پاکی یەزدانی
چراغی دوو دەماغی فەخری ئالی ئەل جەلی بوو ئەو
دوڕی دورجی مرووەت ئەختەری بورجی جیهان بانی
سەدایی «إرجعيعربی» گەر بیست لە میهمانخانەیی ئیبداع
«ابيت عند ربيعربی»مەنزلی ئەو بوو بە میوانی
ڕەوانی تووتیی نەزهەتگەهی فیردەوسی ئەعلا بوو
بەسوویی ئاشیانی قودس پەروازی بە پەنهانی
هەر ئەو بوو واریسی عیلمی نەبی بوو گەر دەپرسی حەق
دەلیلی پێشەوایان قیبلەی ئەعیانی ڕۆحانی
سەری غەم وا لەسەر زانۆی غەمباری وەکوو یەعقووب
لە کولبەی حوزن و ماتەمدا لە حەسرەت ماهی کەنعانی
ئەوەی سەد دەفتەری عیلمی مەعانی بوو لە سینەیدا
موقابیل عیلمی ئەو زاته وەکوو تیفلی دەبوستانی
دڵی سەیقەل زەدەی ئاوێنەیی نووری تەجەللا بوو
چە دڵ مەخزوونی ئەسرار و مەقامی وەحی ڕەببانی
گوشادەی عوقدەیی کاری دوو عالەم پەنجەی عیلمی
حەلالی موشکیلاتی عالیم و جاهیل لە ئینسانی
چراغی مەحفەلی ئەسحاب و ماهی بورجی منبەر بوو
کلیلی گەنجی حیکمەت مەخزەنی ئەسراری ڕەحمانی
ئیمامی ڕەهنموما سەییاحی موڵکی حەقشوناسی بوو
نەدیمی ئەولیا سەییاحی دەریای خوداوانی
نە تەنها شاری کۆیه بوو بە نووری عیلمی ئەو ڕەوشەن
سەراسەر قاف تا قاف بوو بە شوعلەی نووری نوورانی
یەمەن بوو شاری گەوهەرگا سەبا ئەیبرد بە هەر لادا
دەما دەم دەم دەمی لەم نەفحەیی ئەنفاسی ڕەحمانی
جەمالی ئافتابی گەر لە غوربی هیجری پەنهان بوو
ئەوا ئێستا هەموو دنیا سەراسەر بۆتە زوڵمانی
بڕێژە بارشی ڕەحمەت خودایا تۆ بەسەر خۆیی و
بەسەر ئابا و ئەجدادی بەسەر ئەحفاد و جیرانی
سوئالم کرد لە تەئریخی وەفاتی واعیزێ فەرمووی:
«غەریب» بوو هەم «عەلیم» بووحساب ابجد: وشەی «غەریب» و «عیلم» ئەکاتە ١٣٦٢ی کۆچی کە ساڵی مردنەکەیەتی ئەو لە داروولعیلمی ڕەببانی
وەرە خادیمتخلص لە سەهبایی تەحەممول تۆ بە شوکری حەق
بنۆشە تۆ ڕەوانی کە، ڕەوانی فەیزی ڕەببانی