تەزکیە و پاکردنەوەی نەفس و پەشیمانی لە کردەوە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 3 دقیقه  903 مشاهده
شەوێ دانیشتبووم بێ موئنیس و تەنها بە داماوی
لە دەریایی تەفەککور کەوتمە ناو ئەمواج و گێژاوی
خەیاڵیش ئەبووە نەققاشی لە عەکسی وەزعی ڕابوردوو
لە سەیر و سوحبەتی یاران هەمووی هێنامە بەرچاوی
لە بەزمی مەجلیسی شیرینلەبان و موتریب و ساقی
لە لایێ فیتنەیی دەوران و ناخۆشی و تاڵاوی
لە شەو ڕۆژ کردنەوەی بەزمی محەببەتدا لەگەڵ یاران
بە ڕوویی شاهیدی ماهـ پارە و ئەگریجەی خاوی
لە یارانی محەببەتپەروەر و هەم موخلیسی جانی
لەمانە یەک نەوەستاوە ئێستە خۆیی و شوهرەت و ناوی
ئەوانەی عالی «جا» بوون ئێستە خالی «جا» و بێ جاهن
هەزاران قەسر ئەبینم من بە وێرانی و ڕووخاوی
فەلەک بۆچی بە کامی دۆستان جارێ خولێ نادەی؟
بە چەپ سووڕانەوەت تا کەی بە ڕاستی قەت نەسووڕاوی
ئەتۆش ئەی نەفسی بەدخوو تا بە کەی هەر خوویی بەدخووت بێ
ئەمانەی بۆم بەیان کردی هەمووت وا هاتە بەر چاوی
لە بەرز و نزمی و تەعمیر و وێرانی و غینا و فوقر
قەزا تەغییری داون هەم قەدەر ئەتخاتە بەرچاوی
سەری ڕشتەی ئەمەل زەننارتە بۆ کفر و ئایینت
دەسا زوو بیپسێنە تاکوو خۆت لەم حاڵە نەپساوی
لە پەنجا تێپەڕیوی پێنج ئەگەر مابی لە تەقدیرا
لە موددێکی وەها کەم چۆن ئەکەی حەیرانی فەوتاوی
فریبی داوی حوسن و خاڵ و زولفی دولبەری دونیا
گرفتاری بە دانەی خاڵ و داوی زولفی داوداوی
لە قاقای پێکەنینی غەفڵەتت ساتێ تەغافول کە
بە پڕمەی حەسرەت و گریانەوە تاکوو نەگریاوی
خەڵاتی تاجی «كرمناعربی» خسووسی بۆ سەری تۆ بوو
سەرت دانێ هەتا قابیل ئەبێ بەم تاجە گەر پیاوی
وەرە سەر فیترەتی ئەسلی لە فەرعی بێ عەمەل لادە
لە باتین جەوهەری مەحزی بە زاهیر خاکی و ئاوی
هەوا و کیبر و خودبینی هەتا کەی؟ دیققەتێ بگرە
فەنا ئەترافی گرتوویی میسالی بڵقی سەر ئاوی
لەسەر سفرەی تەماعا هەر ئەخۆی تا پڕ دەبێ ورگت
بە حاڵی خۆت بکە ڕەحمێ هەتا وەک سفرە نەدڕاوی
لە ئایەی «ما خلقت الجن والٲنسعربی» سەرنجێ دە
وەکوو گاجووت و کەر بۆ خواردن و خەوتن نەخوڵقاوی
ڕەفیقانت هەموو باری سەفەریان بەست و ڕۆیشتن
لەبەر بێ توێشەیی لەم قافڵە و ڕێگە بەجێ ماوی
سەر و ڕیشت سپی بوو وا سەر و ڕیشت ڕەشە ئەمڕۆ
لە مازی و حاڵ و موستەقبەل چە عومرێکە بە بەدناوی
وەرە بمرە لەپێش مردن بە زیللەت تا نەمردوویی
بە ناری شەرمەزاریتا بسووتێ تا نەسووتاوی
سەرت بەس دانەوێنە سەر فیدایی ڕێگەی حەق کە
دیارە کاری مەردانە ئەگەر مەردی نەیان گاوی
بە شێخ و خانەقا ناگەیتە ئەوجی کیبریا هەرگیز
میسالی نەردەبانە بۆ عرووجت عیجز و کەم ناوی
سجوودی بێ وجوودت ڕکوعی بێ خزووعت کوا؟
لە بەحری لەفز خنکاوی لە مەعنا بێ خەبەر ماوی
بە پووڵێ نایکڕن تاعاتی بێ دڵ خادیماتخلص لێرە
مەگەر شۆڕی محەببەت بۆت بکا کارێ هەتا ماوی