لەشکری بێ مروەتی غەم وا لەسەر ڕێمە یەقین
از کتاب:
دیوانی عاجز
اثر:
عاجز (1929-1967)
1 دقیقه
775 مشاهده
لەشکری بێ مروەتی غەم وا لەسەر ڕێمە یەقین
بێ سیلاحی وەسلی جانان بۆ نەکەم گریان و شین
وا لەبەر شەوقی ویسالی خاڵی سەر کوڵمەی تووە
دڵ نەخۆشە ڕوو مەپۆشە ئەی گوڵی گوڵزاری چین
گەر بفەرمووی دەتکوژم حازر دەبم بۆ ئیمتیسال
فەرزی عەینە لام بەجێ هێنانی «مَاذا تَأْمُرِينعربی»
سا کە نەجمی ڕەجمی شەیتانی ڕەقیب کە تاکوو دڵ
ناگەهان خۆش بە شوعلە و شەعشەعەی ماهی جەبین
گوڵ ئەگەر ڕەحمێ بە بولبول کا چە نەقسێکی دەبی
قەترەیێ ئاوی بداتێ لێی بکا دەفعی ئەنین
ئەی قەڵەم مانگ خۆی بزر کرد نووری یاریش دوورە لێت
بەسیە کۆتا کە کیتابەت بوو بە وەقتی نائیمین
ئیلتیماسی «عاجزتخلص» ی موخلیس قەبوڵ کە تا بڵێن
زۆر جەفای خوارد موستەفید بوو «نِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينعربی»