لەشکری بێ مروەتی غەم وا لەسەر ڕێمە یەقین

لە کتێبی:
دیوانی عاجز
بەرهەمی:
عاجز (1929-1967)
 1 خولەک  841 بینین
لەشکری بێ مروەتی غەم وا لەسەر ڕێمە یەقین
بێ سیلاحی وەسلی جانان بۆ نەکەم گریان و شین
وا لەبەر شەوقی ویسالی خاڵی سەر کوڵمەی تووە
دڵ نەخۆشە ڕوو مەپۆشە ئەی گوڵی گوڵزاری چین
گەر بفەرمووی دەتکوژم حازر دەبم بۆ ئیمتیسال
فەرزی عەینە لام بەجێ هێنانی «مَاذا تَأْمُرِينعەرەبی»
سا کە نەجمی ڕەجمی شەیتانی ڕەقیب کە تاکوو دڵ
ناگەهان خۆش بە شوعلە و شەعشەعەی ماهی جەبین
گوڵ ئەگەر ڕەحمێ بە بولبول کا چە نەقسێکی دەبی
قەترەیێ ئاوی بداتێ لێی بکا دەفعی ئەنین
ئەی قەڵەم مانگ خۆی بزر کرد نووری یاریش دوورە لێت
بەسیە کۆتا کە کیتابەت بوو بە وەقتی نائیمین
ئیلتیماسی «عاجزناسناوی ئەدەبی» ی موخلیس قەبوڵ کە تا بڵێن
زۆر جەفای خوارد موستەفید بوو «نِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينعەرەبی»