دوروستکردنی ناو

از کتاب:
دەستووری زمانی کوردی
اثر:
توفیق وهبی (1891-1984)
 11 دقیقه  601 مشاهده

ناوی دوروستکراو

154

ئەتوانرێ لە سفەت، لە فیعل و لە ناو هەندێ چەشن ناو دوروست بکرێ؛ ئەم چەشنە ناوانە پێیان ئەڵێن ناوی دوروستکراو.

ناوی دوروستکراو لە سفەت

155

بۆ دوروستکردنی ناو ئەداتی «ی»، «ێتی»، «ایی»، «انە»، «ە»، «ا» و «ێنی» ئەخرێتە دوای سفەتەوە؛ ئەو ناوانەی لە سفەت دوروست ئەکرێن هەموو ناوی مەعنەوین؛ وەکو،

سفەتناوی دوروستکراو
پانپانیپانێتیپانایی
چاکچاکچاکێتیچاکانەچاکە
سەوزسەوزیسەوزێتیسەوزایی
زەردزەردیزەردێتیزەردایی
ترشۆکترشۆکە
خۆشخۆشیخۆشێتیخۆشاییخۆشێنی
ڕووسوورڕووسووریڕووسوورێتی
گەرمگەرمیگەرمێتیگەرماییگەرما
تەنگتەنگیتەنگێتیتەنگاییتەنگانە
ترشترشیترشێتیترشایی
قیرینقیرینە

156

لەم جەدوەلەی سەرەوەدا ئەبینرێ کە هەموو سفەتێ بە یاریەی ئەداتێ «ی»، «ێتی»یەوە ئەکرێ بە ناو. بەڵام ئەگەر دوا حەرفی سفەتەکە «ی» بێ «ێتی» بە کەڵک ئەهێنرێ: وەکو،

کەرکووکی: کەرکووکیێتی

وە ئەگەر دوا حەرفی سفەتەکە یەکێ لە حەرەکەکانی «ا، ە، ۆ، وو، ێ، وێ، ۊ» بێ «ی» ئەخرێتە پێش «ێتی»یەوە؛ وەکو،

ئازا: ئازایێتی هەڵە: هەڵەیێتی خەڕوو: خەڕوویێتی ماندوو: ماندوویێتی زۆربڵێ: زۆربڵێیێتی جوێ: جوێیێتی کەوتۊ: کەوتۊیێتی

ئەداتەکانی کە بۆ هەندێ سفەت ئەبێ و بۆ هەندکیان نابێ. بۆ دانانی «ایی» بەپێی حەرفی دوایی سفەتەکەوە وەکو §128 - §131 موعامەلە ئەکرێ.

ناوی دوروستکراو لە فیعل

157

هەموو مەسدەرێک ناوە وە هەرچی ناوێک لە فیعل پەیا بووبێ ناوی مەعنەوییە؛ وەکو،

خۆندن چاکە.

(«خۆندن» ناوە، باسلێکراوە.)

من خۆندنم ئەوێ.

(«خۆندن» ناوە، تەواوکەری سەربەخۆیە.)

پیاو بە خۆندن گەورە ئەبێ.

(«خۆندن» تەواوکەری ئەداتی تەواویی «بە»یە.)

158

لە هەندێ فیعل ناوی تایبەتی دوروست بووە؛ ئەمانە کەمن وە بۆ کەمیشیان ئەتوانرێ قاعیدە بنوێنرێ.

159

لەو فیعلە لازمانەدا کە دوای مەسدەرەکانیان «اندن»ە ئەم «اندن»ەیان فڕێ ئەدرێ وە «ە»یێک ئەخرێتە جێیان؛ وەکو،

فیعلناوی دوروستکراو
باڕاندنباڕە
زرکاندنزریکە

160

لەو فیعلە لازمانەدا کە دوای مەسدەرەکانیان «ین»ە ئەم «ین»ەیان فڕێ ئەدرێ وە «ە»یێک ئەخرێتە جێیان؛ وەکو،

فیعل: ناوی دوروستکراو

تەقین: تەقە کۆکین: کۆکە

161

ئەمانە هەندێ لەوانەن کە بێقاعیدە دوروست بوون:

فیعلناوی دوروستکراو
خەوتنخەو
ژماردنژمارە
گەزینگاز
زانینزانست
لەوەڕینلەوەڕ
هەڵکەوتنهەڵکەوت
کردنکار
جۆشینجۆش
ئێشانئێش
فەرمونفەرمان
ڕەنجانڕەنج
درووندروومان

ناوی دوروستکراو لە ناو

162

بۆ دوروستکردنی ناو لە هەندێ ناو ئەداتی «ی»، «ێتی»، «ێنە»، «ـِستان، ستان»، «ێن»، «ێنی» ئەخرێنە دوایانەوە؛ وەکو،

ناوناوی دوروستکراو
جێژنجێژنی، جێژنێتی
ئاویئاوی، ئاوێتی
قیرقیری، قیرێتی
نیسکنیسکی، نیسکێتی
دارداری، دارێتی، دارستان
هەلووکهەلووکی، هەلووکێتی، هەلووکێن
کوڕکوڕی، کوڕێتی، کوڕێنی
کچکچی، کچێتی، کچێنی
ژنژنی، ژنێتی
پیاویپیاوی، پیاوەتی
مەڕمەڕی، مەڕێتی

لەمانە ئەوانەی بە «ێتی» و «ێنی» دوروست بوون ناوی مەعنەویی تەواون، ئەوانەی بە «ی» دوروست بوون بەپێی بەکەڵکهێنانیانەوە ناوی مەعنەوین یان سفەتن.

«پیاوەتی» ڕاستەکەی «پیاوێتی»یە.

163

هەموو ناوێ بە یاریەی «ی»، «ێتی»یەوە ئەکرێ بە ناوی مەعنەوی. بەڵام ئەگەر دوا حەرفی «ی» بێ، «ێتی» بە کەڵک ئەهێنرێ؛ وەکو،

تانجی: تانجێتی

وە ئەگەر ناوەکە دوا حەرفی یەکێ لە حەرەکەکانی «ا، ە، ۆ، وو، ێ، وێ، ۊ» بێ «ی»یێ ئەخرێتە پێش «ێتی»یەوە؛ وەکو،

برا: برایێتی کوندە: کوندەیێتی پەڕۆ: پەڕۆیێتی کەندوو: کەندوویێتی بەهێ: بەهێیێتی خوێ: خوێیێتی دەزۊ: دەزۊیێتی

ئەداتەکانی کە بۆ هەندێ ناو ئەبێ و بۆ هەندێکیان نابێ.

ئەگەر حەرفی دوای ناوەکە حەرەکە بێ لەباتی «ـِستان»، «ستان» بە کەڵک ئەهێنرێ.

ناوی لێکدراو

164

ناوی لێکدراو بەو ناوانە ئەڵێن کە لە دوو یان لە دوو پتر کەلیمە دوروست بووبن §92. لە کوردییا ناوی لێکدراو زۆرە.

دوروستبوونی ناوی لێکدراو

165

لە ناوی بە ناو تەواوکراو -

1- ئەداتی تەواویی «ی»یان لە ناو هەڵگیراوە: وەکو،

ناوی تەواوکراو: ناوی لێکدراو

داری گوێز: دارگوێز جێی نوێژ: جێنوێژ داری گێلاس: دارگێلاس

2- لە کامیانا تەواوکەرەکە خراوەتە پێش تەواوکراوەکە وە ئەداتی تەواویی «ی» دیسانەوە فڕێ دراوە؛ وەکو،

ژنی برا: براژن ئەنگاوی چێشت: چێشتئەنگاو [چێشتەنگاو]

3- لە هەندێکا ئەداتی تەواویی «ی» گۆڕراوە بە «ە»ی تەواویی وەکو،

بێچووی گا: بێچووە گا کلیکی بێڵ: کلیکە بێڵ کۆمەڵی بەفر: کۆمەڵە بەفر

166 لە ناوێکی بە سفەت تەواوکراو

1- ئەداتی تەواویی «ی» ئەگۆڕرێ بە «ە»ی تەواوی؛ وەکو،

بەردی ڕەش: بەردەڕەش ئەمینی سوور: ئەمینە سوور خانی سووتاو: خانە سووتاو مریشکی بەکِڕ: مریشکە بەکِڕ

2- ئەوانەی حەرفی دوایییان «ا، ە، ێ، ۆ، وێ»یە ناتوانن ئەداتی تەواویی «ە» وەربگرن؛ وەکو،

گای بۆر: گابۆر کوندەی شڕ: کوندەشڕ دێی سووتاو: دێسووتاو

ئەسکوێی شکاو: ئەسکوێ شکاو

3- لەلە مەیانی ناوی تایبەت و عینوانەکەی دوایدا هیچ ئەداتێ نابێ؛ وەکو،

سلێمان پاشا بابەکراغا

4- جارجار سفەت پێش ناو ئەکەوێ و ئەداتی تەواویی «ی» ئەخرێتە دوایەوە؛ وەکو،

بای ڕەش: ڕەشەبا پەلی سوور: سوورەپەل گیای سەوز: سەوزەگیا

5- هەندێ جاریش لە مەیانی سفەت و ناوەکەدا هیچ ئەداتێ نابێ؛ وەکو،

وەستا گووروون ڕەشمار دەروێش کەریم چوارباخ

167 لە دوو ناوی سەربەخۆ-

1- ئەداتی یەکخەری «و»یان لە مەیانا ئەبێ؛ وەکو،

لەرزوتا بەفرودۆ کەژوکێو

2- ئەگەر ناوی دووەم «ئاو» بێ، هیچ ئەداتێکیان لە مەیانا نابێ: وەکو،

شەکراو گوڵاو

178

هەر مەسدەرێکی لێکدراو ناوێکی لێکدراوە §86: وەکو،

ڕقگرتن بازدان هەڵگرتن دەسپێکردن

تەعریفکردنی ناوی لێکدراو

169

ناوی لێکدراو وەکو ناوێکی ڕووت §93 تەعریف ئەکرێ، یەعنی ئەداتی تەعریف ڕاستەوخۆ ئەخرێتە دوایەوە؛ وەکو،

داردەست: داردەستەکە، داردەستێک پەڕۆکۆن: پەڕۆکۆنەکە، پەڕۆکۆنێک ڕەشمار: ڕەشمارەکە، ڕەشمارێک

گەلکردنەوەی ناوی لێکدراو

170 ناوی لێکدراو وەکو ناوێکی ڕووت گەل ئەکرێتەوە؛ وەکو،

دارگوێز: دارگوێزەکان، ئەو دارگوێزانە بەردەڕەش: بەردەڕەشەکان، ئەم بەردەڕەشانە کەژوکێو: کەژوکێوەکان، ئەم کەژوکێوانە

ناوی بچووککراو

171

ناو بە خستنی ئەداتی «ۆلە»، «وولە» بە دوایەوە مەعنای بچووکی ئەدرێتێ. ئەگەر دوا حەرفی ناوەکە حەرەکە بێ «ۆ»ی ئەداتەکە هەڵئەگیرێ. ئەو ناوانە ئەداتی بچووکیان وەرگرتووە پێیان ئەڵێن ناوی بچووککراو؛ وەکو،

ناو: ناوی بچووککراو

بەرخ: بەرخۆلە برا: برالە پشی: پشیلە دان: دانوولە خانوو: خانوولە مەشکە: مەشکاڵە (مەشکەڵە) مێش: مێشوولە

172

هەندێ ناو ئەداتی «ۆک، ۆکە»، «ەک ەکە» بچووک ئەکرێتەوە؛ وەکو،

تیر: تیرۆک مەنجەڵ: مەنجەڵۆکە پوول: پوولەکە، پوولەکە

173

بۆ هەندێ ناویش «ۆلە» یان «وولە» و «کە» پێکەوە بە کەڵک ئەهێنرێن؛ وەکو،

چۆ: چۆلە، چۆلەکە جوو: جوولە، جوولەکە

ئەمانەش لەو تەرتیبە ئەچن:

چاو: چاویلە، چاویلکە جاش: جاشوولە، جاشوولکە دیزە: دیزۆلە، دیزۆلکە

174

لە ناوی تایبەتیشا هەن کە بچووک کرابنەوە: -

سەعە: سەعۆل مەجە: مەجۆل قالە: قالوول

175

ئەگەر بە وردی تێ بفکررێ، ئەبینرێ کە ئەداتی بچووکی حەرفی «ل» و «ک»ن. حەرفە حەرەکەکانی پێشەوەیان بۆ پێوەنووسانیان بە ناوەوە وەرگرتووە. «ە»ی دواییشیان هێز ئەدا بە مەعنای بچووکی. لە «چاویلکە»دا لەباتی «ۆلە» یان «وولە»، «یلە» هێنراوە، وە لە «دیزەۆلە»دا «ە»ی دوای دیزە هەڵگیراوە. لە «چاویلکە»، «جاشوولکە»، «دیزۆلکە»دا «ە»ی دوای «ل»ەکەی فڕێ دراوە. لەبەر ئەوە بۆ فێربوونی ڕاستی بچکۆلەیی هەموو ناوێ، ئەبێ پیاو گوێ بگرێ.