داغی کردم بە جەفا لالەڕوخێ، زێبایێ
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
659 مشاهده
داغی کردم بە جەفا لالەڕوخێ، زێبایێ
پیری کردم بە ستەم لامەزەبێ، تەرسایێ
تیزبین وەختی ستەم، گاهی کەرەم بێ بەسەرێ
لە وەفا هیچ نەدانێ، بە جەفا دانایێ!
یاری ئەغیارخویێ، موئمینی کافرسیفەتێ
خوێشی دوشمن ڕەوشێ، قاتیلێ، بێ پەروایێ
قەوم بێگانەدڵێ، خوونڕەسێ، خوونی هەوەسێ
سەرکەشێ، ڕاست قەدێ، کەچڕەوشێ، ڕەعنایێ
ناموسوڵمان سەنەمێ، خوونی موسوڵمان ڕیزێ
سەرکەشێ، توندخوێ، دڵشکەنێ، خودڕایێ
هۆش و عەقڵ و خیرەدی برد بە تاراجی نیگاهـ
زیرەکێ، ساحیرەیێ، پڕخیرەدێ، دانایێ
قیسسەیی حاڵەتی ئەو کەشفە لە ڕۆم و عەجەما
نییە وەک «سالمتخلص»ی سەرگەشتە ئەبەد، ڕیسوایێ