بەرابەر گوڵعوزاری، دیدە خوێن وەک لالە دەڕژێنێ
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
632 مشاهده
بەرابەر گوڵعوزاری، دیدە خوێن وەک لالە دەڕژێنێ
بەسەر ڕووی زەردما بەو ڕەنگە ئەم تیمسالە دەڕژێنێ
خەیاڵی بۆسەیی عاشق بە دڵیا گەر خوتووری بێ
بەسەر لەبیا تەب و لەرزی حەیا تەبخاڵە دەڕژێنێ
نیشانەی کەسرەتی بارانی ئەشکم، دیدەنی تۆ بوو
لە دەوری ماهی ڕوو زوڵفت کە ڕەنگی هالە دەڕژێنێ
مەراقی گریە بۆیێ دیدە دەگرێ، حاڵەتی دووری
بەسەر باغی خەیاڵی ڕوویی یارا ژالە دەڕژێنێ!
بە قەسدی دڵ، لە مەهتابی ڕوخا، ئەگریجە کەچ وەستا
بە نێشی عەقرەبی زەهری لەسەر دونبالە دەڕژێنێ
بە مەیلی موددەعی، یارم بە قەتلی من میانی بەست
بە میسلی «سامیری» خوێنم لە پێی گووسالە دەڕژێنێ!
زیادیی قووەتی زاڵم، نیشانەی فەتحی مەزلوومە
لە عەینی خوارییا خوێنی بە تیری ناڵە دەڕژێنێ
نیگای ساقی لە گەردشدا بەبێ مەی حاڵی هێنامێ!
لە مەجلیس دەستی «سالمتخلص» مەی لەتاو ئەم حاڵە دەڕژێنێ!