دیسان لە بەزمی هیجران زەهری جەفام لە جامە

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 2 دقیقه  629 مشاهده
دیسان لە بەزمی هیجران زەهری جەفام لە جامە
سوبحم لە میحنەتی یار هەمڕەنگی وەختی شامە
بادی سەبا! دەخیلە، واسیل کە ئەم پەیامە
«از خون دل نوشتم نزدیک دوست نامهفارسی
ٳنی رٲيت دهراً من هجرك القيامهعربی»
لەوساوە غەم لە خاتر کردوویە ئیستیقامەت
ڕابورد لە کولبەیی دڵ ئاسایش و سەلامەت
ئالوودە بووم لە ئەندووهـ تا ساحەیی قیامەت
«دارم من از فراقش در دیده صد علامتفارسی
ليست دموع عيني هذا لنا العلامهعربی»
باز بەرقی حوسنی دڵبەر سووتاندی مەزرەعە و کاشت
یاران عیلاجی من کەن، نەمماوە هۆش و پونداشت
دوێنێ لە تەرفی سەحرا ڕابورد لە مەوسیمی چاشت
«باد صبا زود ماهم طرف نقاب برداشتفارسی
كالشمس في الضحايا تطلع من الغمامهعربی»
هەرگیز لە باغی عومرم غونچەی موراد نەشکوفت
سووتا لە بەرقی میحنەت شاخی مورادی من موفت
دوێنێ بە میسلی زوڵفی، دڵبەر لە جوابم ئاشوفت
«گفتم: ز عشق رویت اندر ملامتم، گفتفارسی
والله ما رٲينا حبّاً بلا ملامهعربی»
هەرگیز لە مەتبەخی بەخت ئاشی موراد نەبوو دەم
دونیا لەگەڵ منی زار وەک دوشمنە هەموو دەم
جەوری زەمانە بۆ من یەک زەڕڕە قەت نەبوو کەم
«هر چند آزمودم از وی نبود سودمفارسی
مَنْ جرّبَ المجرَّب حلَّتْ به الندامهعربی»
حەققەن لە بەزمی مەستان هەر تۆی حەریفی دێرین
سا دەی وەرە لە ڕووی ناز، ئەی زوڵفی بۆعەنبەرین!
لە بەزمی خاسی سالمتخلص بونیاد کە جەشن و ئایین
«حافظ چو طالب آمد، جامی ز جام زرینفارسی
حتي يذوق منة كٲساً من الكرامهعربی»