لە حوسنی دڵبەران، گەرچی «سەنەندوج» گوڵستانێکە
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
572 مشاهده
لە حوسنی دڵبەران، گەرچی «سەنەندوج» گوڵستانێکە
بەبێ دڵبەر لە بەرچاوم چ وێرانەمەکانێکە؟!
سەبا وەک پەیکی شیریندەو خەبەر کە شەهسەواری من
لە دووریی تیری باڵای، قامەتم کۆنەکەمانێکە!
موسەخخەر بوو جیهان، یەکسەر، لە سیحری عیشوەیی چاوی
بە کێشی خۆی لە شۆخیدا، ئەویش ساحێبقڕانێکە
جەوابی دامەوە دڵبەر: لە شەرعا کەوتە سەر شاهید
زەمانی بۆسەیە بۆ من، لەبی لەعلی زەمانێکە
قیاسی قەددی باریکی لەگەڵ موژگانی مۆر ناکەم
لەلای ئەربابی هۆش و مەعریفەت، سیڕڕی نیهانێکە
وەکوو تێ دەفکرم ئەم زوڵمە ناپرسن، بڵا مات بم
لە شوعلەی پەرتەوی دووهەفتەماهی، دڵ کەتانێکە
لە دڵ پەیکانی کول نابێ، عەجەب سیحرێکە بۆ تیژی
لە پەهلووی سەف موژەی بۆ یەکتری هەر یەک فەسانێکە
لە وەختی ئاشتیی ئەودا جیهان فیردەوسی ئەعلایە
لە حینی خەشمییا بۆ عاشقی ئاخرزەمانێکە
سزای خۆی دی قەڵەم «سالمتخلص!»، ئەتۆیش سەر دامەنێ وەک ئەو
زەمانە تیغە، غەم میقتەع، چ تەقریر و بەیانێکە؟!