نە تەنها هەر دڵم مەحبووسی توڕڕەی زوڵفی تاتارە

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  680 مشاهده
نە تەنها هەر دڵم مەحبووسی توڕڕەی زوڵفی تاتارە
لە هەر چینێکی سەد خاقانی چین تێدا گرفتارە
هەتا دێم سەر حیسابی دڵ ببم، ڕۆحم دەبا چاوی
عەجەب ساحێب فەن و ئەفسوونگەر و پڕ مەکر و سەححارە
تەڵاقی خاوی دا چاوم، لە عیشقی ماهی ڕووی یاری
وەکوو ئەجرامی سەبعە، هەر تەرەف بێ زەرف و سەییارە!
عەجایەب دڵ لە گەردشدایە بۆ خاڵی لەبی دڵبەر
بە میسلی جەدوەلی پەڕگاری کەشتی، هێندە دەووارە
بە یادی ماهی گوڵڕوخ ئەشکی خوێن وا دێ لە دیدەمدا
کەنارم هەر تەرەف، تێ دەفکرم، وەک عەینی گوڵزارە
لە بارانی حەوادیس قەد قوبووڵ ناکا تەڕیی قەلبم
سەراسەر جامەیی چاکم، لە خوێنا ئەسڵی ئاهارە
هیلال ئاسا لە فیکرا خەم بووە ئەبرۆ، لەپاڵ چاوی
وەکوو شاگردی ئەفلاتوون لەسەر بالینی بیمارە
خودا تۆی شاهیدی سیدقی من و خەسمم کە لەیلایە،
بەقەد ئیخلاسی من، ئەو «بالمضاعفعربی» زیدد و ئەغیارە