یادی تۆیە، سەنەما! یەک بە یەک ئەندیشەیی من
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
632 مشاهده
یادی تۆیە، سەنەما! یەک بە یەک ئەندیشەیی من:
شوغڵی من، شێوەیی من، فیکرەتی من، پیشەیی من
نەخلی هەستیم بە جەفا سەبزە لە باغی دونیا
شاخی من، غوسسەیی من، میحنەتی من، ڕیشەیی من
بۆ قوبووڵ کەم بە ئەبەد نازشی ساقیی بەچەڕوو؟!
ئەشکی من، بادەیی من، دیدەیی من، شیشەیی من!
ڕووبەڕووی هەیبەتی عیشقت لە هونەردا ئەسەدم
خوێنی من، توعمەیی من، کولبەیی من، بیشەیی من!
حەرەکاتم وەکوو فەرهادە، لەڕێی میحنەتی عیشق
کۆهی من، سینەیی من، ناخونی من، تیشەیی من
جەرگ و دڵ پوختە کە «سالمتخلص» بە زیافەت بۆ دۆست
دیگی من، سینەیی من، هیممەتی من، پیشەیی من!