توولی هەیە، بەیانی قسەی فیکری خامی دڵ

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  445 مشاهده
توولی هەیە، بەیانی قسەی فیکری خامی دڵ
هەر وەسفی زوڵفی یارە، سەراسەر کەلامی دڵ!
سامانی کاری تالیبی وەک زوڵفی خۆی دەوێ
بێ نەزمییە لە مەزهەبی یارا، نیزامی دڵ!
خوێنی حەریرڕەنگی دڵم هاتە ڕوو لە چاو
نەمگرتە بەر حەریرقەبایێ بە کامی دڵ!
جەم لەززەتی خوماری وەکوو من نەدی، ئەبەد
نۆشیومە تا شەرابی مەحەببەت بە جامی دڵ
دڵ غەرقی نووری ڕووتە لە دەیجووری زوڵفتا
نابێ تولووعی سوبحی سەعادەت لە شامی دڵ
دڵ بێخوودە لە دیدەت و دیدەت خەرابی مەی
مەی چاکی سەند لە دیدەیی تۆ، ئینتیقامی دڵ
دڵ باعیسە کە ڕامە بە سالمتخلص دڵی حەبیب
یا ڕەب! بدەی لە دەوری جیهانا دەوامی دڵ