ئەی فیدایی ڕەوتی توندت، گورگەلۆقی کەمتیار
رقعهٔ احوالپرسی درویش آغا
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
2 دقیقه
669 مشاهده
ئەی فیدایی ڕەوتی توندت، گورگەلۆقی کەمتیار
وەی غولامی جوست و خێزت، لەقلەقی ناو جۆیبار
ئەی لە وەزنی خیسیەتەینت، سەرسەبوک تۆپی قەپان
وەی لە ڕووی خەرتوومی بێ جانت، حەفیی وەک توولەمار
ئەی بە قەددی تۆپی شەش پۆن «استفارسی» قیتەی سەرپەتیت
وەی وەکوو سندووقی جوببەخانە خایەت ئوستوار!
ئەی بەرابەر توخمی باتووت بەیزەیی ڕوخ، هێلکەکەو!
وەی موقابیل توولی میلت، نێرکی کاردوو و مەنار
خایەماڵی چۆن بکا؟ تاگاتە مەقسەد دەستی عووج!
کۆتەهە بۆ باوەشێنی کێری تۆ، دەستی چنار
وەک گونت شووتیم لە بوستانا نەدی ئاونگ و زل!
هیچ زەمێنێ نایێنێ نەوعی عەموودت، کالیار!
بۆ هەوای تێچێنی دانی ئەو مەدارە، دێ بە دەو
بستی پەڕڕەی شەشپەڕت بۆ پیرەزاڵی بێتە کار
وەک یەلی عەهدی قەدیم بیستوومە لۆنگت کردە پێ
چوویە ناو زۆرخانەوە بۆ کوشت و گیری کارزار
میلی ناولنگت یەکێ بوو، میلی سەرشانت دووان
دەستی جەللابی بە سێ میلی وەها نەیکردووە کار
دوو کەدووی زل، یەعنی خایەت، کیسوەتی پڕ کردبوو
عەقرەبێ بۆ ئەزیەتت، وەک دز، لەوێ گرتبووی قەرار
گوێچکەفیلێ کەوتە سەر ئاو، یەعنی جێبی خیسیەتت
ئەو چەقە پڕ کیسوەتە بۆ شانی عەقرەب بوو بە بار
هەر کە باری کەوتە سەر لەولەوچە، عەقرەب قەهری کرد
تێی چەقاند چاپوک بە چەقدا نێشی تیژی زەهردار
ئینتیشاری ژاری ئەو نێشانە زگتی خستە ڕێ
بۆ ژیانت، بۆ ڕیانت، سەد شوکر، ئەی یاری غار