نامەوێ وەختی فیراقت، سەنەما، ویسعەتی کاخ
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
704 مشاهده
نامەوێ وەختی فیراقت، سەنەما، ویسعەتی کاخ
جێ بە من لەم دەمە زیندانە، چ تەنگ بێ، چ فەراخ
جێم ئەگەر گوڵشەنی فیردەوسە، بەبێ سوحبەتی تۆ
دڵ لەجێی خەندە، دەکا هەر دەمە سەد ناڵە و ئاخ
ڕەنگی شوومیمە سیاهی کە بەسەر بەختا دێ
ئەو ئەگەر میسلی ئەدیمە، ئەمە جوزئێکە لە زاخ
عالییە ڕوتبەیی کاخم، لە مەدەد دەوڵەتی عیشق
مەستەبە و غورفەیی سالمتخلص کەمەر و دامەنی شاخ