دەستوبردی دڵبەری، ئێستە لە غەمزە و ڕووتە ڕاست

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  740 مشاهده
دەستوبردی دڵبەری، ئێستە لە غەمزە و ڕووتە ڕاست
مەنسەبی شەمشیرداری، بۆ کەچیی ئەبرووتە ڕاست
موویی موشکئەفشانی تۆیە باعیسی ئەحواڵی من
زەخمی ناسۆری دڵی مەحزوون لە بۆی گێسووتە ڕاست
دەورەیی «ماء الحياةعربی» ی لەب لە زوڵفی زوڵمەتە
پاسەبانی ئاوی حەیوان خاڵەکەی هیندووتە ڕاست
قووەتی بازوو بەکار نایێ لە وادیی عیشقتا
شێرگیری ناوەک ئەفگەن دیدەیی ئاهووتە ڕاست
ئەژدەهای زوڵفت لە کوێری کەوتە سەر تیغی برۆ
خاڵی تۆ بۆ دیدەیی حەی دانەیی زمڕووتە ڕاست
عیشقی تۆ بۆ جانی عاشق وەک تەلیسمی بابلە
بۆ گرفتی دڵ، زەنەخدانت چەهی هارووتە ڕاست
سالمتخلصی دێوانە هوشیارە لە بەحسی مەدحی تۆ
نوکتە نوکتە، یەک بە یەک، وەسفی هەمووی مەربووتە ڕاست