کاتیبی فیکرم لە دڵدا دیققەتێ ئینشا دەکا

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1061 مشاهده
کاتیبی فیکرم لە دڵدا دیققەتێ ئینشا دەکا
جوستوجۆ بۆ سەتربەندیی کاغەزی میرزا دەکا
ئەحمەقە لەقلەق، ئەگەر تەرکیبی نیسبەت دا بە ئەو
وشتر ئەر بێت و بڵێ «وەک ئەو دەڕۆم» بێجا دەکا
زۆر نییە گەر ساقی عووجیان کرد بە جیسری ئاوی نیل
ئیستیخوانی دەستی میرزا، پول لەسەر دەریا دەکا!
ناکەوێتە سەر سەری سایەی هوما، تا وا نەبێ
لووتی پاپاخی لەگەڵ سەقفی فەلەک دەعوا دەکا
گەر لەلای زەوجەی لە شەودا بێت و هەستێ بۆ عەمەل!
قامەتی میلێ لە دەرگانەی حەرەم بەرپا دەکا