شەهدی لەبی لەعلی یار، قیمەتی شەککەر شکا
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
2 دقیقه
1466 مشاهده
شەهدی لەبی لەعلی یار، قیمەتی شەککەر شکا
دیدەیی مەستی نواند، ساغەری عەبهەر شکا
تیژیی تیری موژەی گەییە مەقامێ لە دڵ
بۆ کەفی ڕەزمازوما حورمەتی خەنجەر شکا
شوعلەیی ئەنواری ڕووی، پەرتەوی وا کرد عەیان
ئێستە لە بازاڕی شەو ڕەونەقی گەوهەر شکا
ڕوویی دڵارامی من، پڕیە لە خشڵ و حولی
خانەیی زەرگەڕ خەراب، قیمەتی زێوەر شکا
دوێنێ لە سەحنی چەمەن دڵبەری من هات و چوو
بۆ قەدی وەک سەروی ئەو، قامەتی عەرعەر شکا
موشکی جودا کرد لە چین، شەبڕەوی بادی سەحەر
وەهـ، لە دەماغا بە بۆ نەفخەیی عەنبەر شکا
ناری غەمی عیشقی یار، گەییە مەقامی عوروج
پێشی تەب و تابی دڵ جۆششی مەجمەر شکا
شاهیدی شەهر و فەلەک، کەوتنە مەقامی جەدەل
وەختێ موقابیل لە دوور، خوسرەوی خاوەر شکا
عیشوە بە ئیمایی چاو، تیپی موژەی دا نیزام
قەلبی دڵی زاری من وەقتێ بەرابەر شکا
لوججەیی ئەشکم لە خوێن عەکسی وەها کرد زوهوور
بۆ«فلك الاطلسعربی»ی شێوەیی ئەحمەر شکا
گەرچی بە جان و بە دڵ، لەم دەرە هەر تۆی خەلیل
خاتری «سالمتخلص» لە ڕووت وەک بتی ئازەر شکا