شار بەجێ ئەهێڵم

از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
 1 دقیقه  1017 مشاهده
چاو گەلێ ڕوانی لە خوار و ژووری
هەر لە دڵ دەرنەچوو تاسەی دووری
شار کەوا زوو دڵی لێ ئەستاندم
پردی سووریش وەڕەزی نەشکاندم
شینی ئەو ناوە هەمووی جێ شینە
گەر تەڕایی هەبێ هەر ئەسرینە
نە خووڕەی ئاوە لە ڕووباری بەتاڵ
دڵ ببزوێنێ بلاوێنێ خەیاڵ
نە نەمامە نە گوڵی تێر ئاوە
چەندی بۆیان دەگری سەرچاوە
نە هەڤاڵێکی دەمی دەربەدەری
ماوە بۆی نوێ کەمەوە بیرەوەری
ئیدی ناوێستم و ڕێی خۆم دەگرم
لەسەر ئەو ڕێیە دەڕۆم تا دەمرم
لێک جیا دەبنەوە دڵخواز و خەیاڵ
پێکەوە نابەنە سەر دوو ئاواڵ
دڵ ئەوە بەند بووە لەو جێی دەیەوێ
وا خەیاڵیش دەگەڵم ڕێ دەکەوێ
گیانی شیرینی، دڵی، دڵخوازی
خوات دەگەڵ جارێ هەوارگەی قازی