بەیانیت باش

از کتاب:
کاروانی خەیاڵ
اثر:
هیدی (1927-2016)
 1 دقیقه  1535 مشاهده
‏‏بەیانیت باش ئازیز، لەخەو هەستاوی
یان وەک ڕۆژان ئەوڕۆش هەر لەخەو ماوی؟!
ئەگەر من دەنگم نووساوە، خۆ باش دێ
قووڕەی کەڵەباب و قیڕەی مراوی
تۆش ئیتر خۆت مەگنخێنە، لەمێژە
چوونە کارێ «خدر» و «مێرێ» و «گوڵاوی»
تۆزێکیش بە خۆتدا وەرە و مەچۆ دەر
بە دەست و چاوی چڵکن و تۆزاوی
هەستە قۆڵ لە ژیان هەڵکە و نەتەوێ
ورگی وەک هەمبانە و پەنجەی خەناوی
‏دەس لە زاری شێری ڕاکە و مەهێلە
ماڵ و منداڵی خۆت بە ناتەواوی